
یاریگا –
لە کاتێکدا ریال مەدرید لە ناو جەرگەی قەیرانێکی قورسدایە، ئیکەر کاسیاس، گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەکە، ئاگری ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئاڵڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ئێستای یانەکە خۆشتر کرد؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە مەدرید بەرامبەر ریال بێتیس یەکسان بوو و جارێکی دیکە نازناوی لالیگای بۆ هانزی فلیک و بارسێلۆنا جێهێشت.
پەیامە پڕ لە گومانەکەی کاسیاس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X، تەنیا یەک رستە بوو کە مەدریدی هەژاند.
کاتێک دارێک دەکەوێت، مەیبڕنەوە و مەیسووتێنن (مەبەستی ئەوەیە کاتێک کەسێک شکست دەهێنێت، زیاتری پێ مەکەن، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی تەنزئامێز وەکوو هێرش بۆ سەر ئاربێلوا لێکدراوەتەوە).
No hagas leña del árbol caído.
🌳 🪓 #empatia— Iker Casillas (@IkerCasillas) April 24, 2026
مێژوویەکی رەش لەنێوان دوو هاوڕێی پێشوو
پەیوەندی نێوان ئاربێلوا و کاسیاس لە ساڵی 2013ـەوە بە تەواوەتی پچڕاوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە ئاربێلوا بە توندی لە کاسیاسی دا و دەستی شکاند، پاشان لە سەردەمی مۆرینیۆ، ئاربێلوا لایەنگری راهێنەرەکەی کرد و پشتی لە گۆڵپارێزەکە کرد.



