
یاریگا –
ویلیام سالیبا، ئەستێرەی هێڵی بەرگری ئارسیناڵ لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بووەتە خەونی شەو و رۆژی و هەموو هەوڵێک بۆ شادبوونەوەی گەنەرز بە نازناوەکە دەدەن.
سالیبا دووپاتی کردەوە کە ئارسیناڵ بۆ ئەوەی دوای 22 ساڵ چاوەڕوانی جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوان، پێویستە هەر پێنج یاریی داهاتووی ببەنەوە.
ئازاری شکستی مانچستەر سیتی
سالیبا دەڵێت دوای شکستی یەکشەممەی رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی، دوو رۆژی پێویست بووە تاوەکوو لە خەمۆکی ئەو یارییە بێتە رزگاری ببێت.
زۆر رقم لە دۆڕانە، بەتایبەت یارییە چارەنووسسازەکان. لە ماڵەوە زۆر بیری لێ دەکەمەوە، تەنانەت کاتێک دەشخەوم، خەون بە نازناوەکەوە دەبینم.
گەڕانەوەی ساکا؛ مژدەیەکی گەورە بۆ گەنەرز
میکێل ئارتێتا هەواڵێکی خۆشی بە هاندەران دا و رایگەیاند کە بوکایۆ ساکا و ریکاردۆ کالافیۆری ئامادەن بۆ یارییەکەی شەممە بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد. ساکا لە دوای یاریی کۆتایی کاراباو بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە، و سالیبا دەڵێت؛
ئێمە زۆر بیری ساکامان دەکرد، ئەو یاریزانێکی گرنگە و هێمنی بۆ تیپەکە دەگەڕێنێتەوە.
ئەرکی مەحاڵ؟
ئارسناڵ لەپێنج یاریی رابردوو لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا تەنیا یەک بردنەوەی هەبووە، بەڵام سالیبا بڕوای وایە هێشتا دەتوانن مێژوو بنووسنەوە؛
هێشتا هیچ نازناوێکی گەورەم لە ژیانمدا نەبردووە، هەموو شتێک دەکەم بۆ ئەوەی خەونی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بەدیبهێنم.



