
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید خەریکی داڕشتنی پلانە بۆ یەکێک لە گەورەترین و گرانبەهاترین جوڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو.
ناوی مایکل ئۆلیس، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بايرن میونشن، بە هێزییەوە هاتووەتە ناو نەخشەی یانە شاهانەکە، کە ئامادەیە ئۆفەرێکی مێژوویی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش بکات.
Kylian Mbappé quiere a Michael Olise en el Real Madridhttps://t.co/p6vusNl5Ij
— Fichajes.net (@fichajesnet) April 25, 2026
ئۆلیس؛ ئەستێرەیەک لە لوتکەی درەوشانەوەدا
مایکل ئۆلیس لە دوای پەیوەندیکردنی بە بايرن میونشن، گەشەکردنێکی خێرای بەخۆوە بینیوە و بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی کیشوەری ئەوروپا.
ئۆلیس تەنیا گۆڵ و ئەسیست ناکات، بەڵکو بەهۆی توانای بڕین، داهێنان لە رووبەڕووبوونەوەی یەک بەرامبەر یەک و جێگیرنەبوونی لە یەک شوێنی هێرشبەریدا، بووەتە کلیلێکی سەرەکی لە پلانی یانە باڤارییەکەدا.
کارگێڕی ریال مەدرید پێیان وایە توانای ئۆلیس بە تەواوی لەگەڵ پێکهاتەکەیاندا دەگونجێت و دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە لە هێڵی پێشەوەی تیمەکەدا دروست بکات.
داواکارییەکی تایبەت لەلایەن ئێمباپێوە
ماڵپهری فیچاخێست یەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی پشت ئەم خولیاو ئارەزووەی ریال مەدرید ئاشكرا دهكات، رایگهیاندووه، کیلیان ئێمباپێ ئەستێرە یەکەمەکەی مەدرید خواستی خۆی نیشانداوە بۆ یاریکردن لە تەنیشت هاونیشتمانییەکەی، کە پەیوەندییەکی زۆر باشیان لە ناو هەڵبژاردەی فەڕەنسا هەیە.
ریال مەدرید دەیەوێت بەم هەنگاوە دڵی ئەستێرە فهڕهنسیهكه رازی بکات هێڵی هێرشبهری بههێز بكات.
گرێبەستێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی!
بەپێی زانیارییەکانی فیچاخێست، ریال مەدرید ئامادەیە ئۆفەرێکی خەیاڵی کە بگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بايرن میونشن بکات.
ئەمە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژوو، بەڵام بايرن میونشن بە ئاسانی دەستبەرداری ئۆلیس نابێت؛ یانە ئەڵمانییەکە لە پێگەیەکی دارایی بەهێزدایە و پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانەکانی نییە، ئەمەش وادەکات ریال مەدرید پێویستی بە فشار و ئۆفەرێکی یەکجار زۆر هەبێت.
هاوینی داهاتوو بڕیاردەر دەبێت
ئەنجامی ئەم چیرۆکە پەیوەستە بەوەی بايرن میونشن تاوهكو چەند بەرگری دەکات و خودی یاریزانەکەش حەزی بۆ چوونە مەدرید چەندە.
ئەگەر ئەم گرێبەستە سەر بگرێت، ریال مەدرید جارێکی تر باڵادەستی خۆی بەسەر بازاڕی گواستنەوەی ئەوروپادا دەسەلمێنێتەوە و کوالێتییەکی بێ وێنە بۆ پێکهاتەکەی زیاد دەکات.



