
یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال بێتیس بڵاوکردەوە.
لە لیستەکە هەریەک لە ئۆرێلیەن چوامینی بەهۆی هەستکردن بە ماندووێتی زۆر لە ماسوولکەی رانی چەپی و دانی سیبایۆس بە بڕیارێکی تاکتیکی دوورخراوەنەتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر ریال مەدرید دەبێتە میوانی ریال بێتیس و بەر لەو یارییە مێرێنگی بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.



