ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ریال مەدرید رکابەری بۆ پەیدابوو؛ مانچێستەر سیتی جێگرەوەی بێرناردۆ سیلڤا دیاریی دەکات

یاریزانە پۆرتوگالییەکە دوای 10 ساڵ ئیتیحاد جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی زلهێز ئەم هاوینە بیر لە کڕینی ئێنزۆ فێرناندێز دەکاتەوە و دەبێت رکابەری ریال مەدرید.

ئارەزووی سیتی بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییە لە قۆناخێکی سەرەتاییدایە و ئامانجی دیکەشیان بۆ هێڵی ناوەڕاست هەیە کە چاویان لێیە، لەوانە ئێلیۆت ئاندێرسنی نۆتینگهام فۆرێست، ئەمەش بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە ئاگاداری دۆخەکەن و بە مەرجی ئاشکرا نەکردنی ناویان قسەیان کردووە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان.

ریال مەدریدیش لەنێو ئەو یانانەیە کە سەرسامی فێرناندێزە، بەڵام لەم قۆناخەدا روون نییە کە ئایا هەنگاوی بۆ دەنێن یان نا. لێدوانەکانی فێرناندێز دەربارەی مەدرید لە کاتی پشووی نێودەوڵەتی مانگی ئازاردا، بووە هۆی ئەوەی بۆ دوو یاری لەلایەن لیام رۆسێنیۆرەوە دووربخرێتەوە.

ئارەزووی سیتی بۆ فێرناندێز لە کاتێکدایە کە یانەکە خۆی بۆ رۆیشتنی بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی ناوەڕاست ئامادە دەکات. سیتی رۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا و دوای نزیکەی 10 ساڵ لە ئیتیحاد، یانەکە جێدەهێڵێت.

گرێبەستەکەی رۆدریش بڕیارە لە 2027 کۆتایی بێت، بەڵام گواردیۆلا لە مانگی نیساندا گوتی کە هێشتا گەشبینە یاریزانە ئیسپانییەکە لە سیتی دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە. رۆدری لە مانگی ئازاردا گوتبووی کە دەیەوێت رۆژێک بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا و ئەگەر هەلی یاریکردنی بۆ مەدرید بۆ بڕەخسێت، ناتوانێت رەتی بکاتەوە.


ماڵپەڕی The Athletic بڵاوی کردەوە کە سیتی لە کێبڕکێدایە بۆ ئاندەرسن و پێی وایە ئیتیحاد شوێنی دڵخوازی بێت، لە هەمان کاتێکدا ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە بۆ ئەم هاوینە لە لیستی مانچێستەر یونایتدیشە.

فێرناندێز تاوەکوو ساڵی 2032 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە، بەڵام لە مانگی ئازاردا زنجیرەیەک لێدوانیدا کە گومانی خستەسەر داهاتووی. چێڵسی رۆژی چوارشەممە رۆسێنیۆری لەکار لادا دوای شکستی 3-0 بەرامبەر برایتن لە شەوی پێشتردا، کە دووەم یاریی گەڕانەوەی فێرناندێز بوو.

خافێر پاستۆری، بەڕێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییە، دوای راگەیاندنی سزاکەی بەماڵپەڕی ئاتلێتیکی راگەیاندووە کە گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی فێرناندێز، بەڵام ئەگەر لایەنەکان نەتوانن لە دوای مۆندیال لەسەر مەرجەکان ڕێک بکەون، بریکارەکەی بەدوای بژاردەی تردا دەگەڕێت.

فێرناندێز لەوەتەی لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە، 163 یاریی بۆ یانەکە کردووە و لەو ماوەیەدا جامی جیهانی یانەکان و کۆنفرانسلیگی بردووەتەوە.

ئەم وەرزە ئێنزۆ کە جامی جیهانی 2022ـی بردووەتەوە، لە 48 یارییدا لە هەموو پاڵەوانییەتییەکاندا بەشداری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و شەش ئەسیستیشی هەبووە.

چێڵسی لە پلەی حەوتەمی پرێمەرلیگدایە، لە کاتێکدا سیتی دوای بردنەوەی 1-0ـی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بێرنلی، لە رووی خاڵەوە لەگەڵ ئارسیناڵی یەکسان بووەتەوە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button