
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ئەم وەرزە بۆ لامین یامال، هێرشبەری بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بارسێلۆنا رایگەیاند، ماسوولکەی قاچی چەپی لامین یامال تووشی پێکان بووە، ئەم وەرزە بۆ یامال کۆتایی هاتووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە ئیسپانییەکە بۆ یارییەکانی جامی جیهانی 2026 بگەڕێتەوە.
The tests carried out have confirmed that first-team player Lamine Yamal has a hamstring injury in his left leg (biceps femoris muscle).
The player will follow a conservative treatment plan. Lamine Yamal will miss the remainder of the season, and he is expected to be available… pic.twitter.com/8UU4Bg9bDh
— FC Barcelona (@FCBarcelona) April 23, 2026
بارسێلۆنا روونیکردووەتەوە، لامین یامال نەشتەرگەری بۆ ناکرێت، بەڵکوو هەنگاو بە هەنگاو پڕۆسەی چاکبوونەوەی بەشێوازێکی لەسەرخۆ و بەبێ پەلەکردن بەڕێوەدەچێت.
لامین یامال لە یارییەکەی بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ لە خولەکی 40 بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، بەڵام چەند خولەکێک دواتر بەهۆی پێکانی ماسوولکە یاریگای جێهێشت.
یامال لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 45 یاریی بۆ بارسێلۆنا کردووە، 24 گۆڵی کردووە و 18 هەژدە گۆڵی دروستکردووە.



