ئیسپانیاگرنگترین

چ چاوێکە؛ کاردانەوەی قرشەکە دوای رەتکردنەوەی گۆڵەکەی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ لە بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام بردنەوەکە بێ کێشە نەبوو.

فێران تۆرێس لە گێمی دووەمدا گۆڵێکی نایابی بە ئەسیستی پێدری کرد، بەڵام بڕیارێکی ژووری ڤار هەموو شتێکی گۆڕی. دێل سێرۆ گراندێ، ناوبژیوانی ڤار، پەیوەندی بە مونێرا مۆنتێرۆی ناوبژیوانی یاریگاوە کرد و بەهۆی ئۆفسایدێکی گوماناوییەوە گۆڵەکەیان رەتکردەوە، ئەمەش جارێکی دیکە مشتومڕی لەسەر ئاستی ناوبژیوانی لە لالیگا دروستکردەوە.

لە نێوخۆی یانەکەدا بێزارییەکی زۆر دوای ئەم رووداوەی دوایی دەرکەوت. هانزی فلیکی راهێنەر گومانی لە بڕیارەکە کرد و داوای روونکردنەوەی کرد، لە کاتێکدا جواو کانسیلۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسامی و بێباوەڕی خۆی بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕی.

دوای یارییەکە خاوەن گۆڵیش هاتە دەنگ و لە ستۆری ئینستاگرام دیمەنەکەی داناوە، لەگەڵ ناوهێنانی لالیگا و خاڤیێر تێباسی سەرۆکی خولەکە، تۆرێس نوسیوویەتی: “چ چاوێکە!😂😂.”

بابەتی زیاتر

Back to top button