ئیسپانیاگرنگترین

گاڤی یەکەم کاردانەوەی لامین یامال لەدوای پێکانەکەی ئاشکرا دەکات

کەشی ژووری جلگۆڕین خەمناک بوو..

Yariga App

یاریگا –

پابلۆ گاڤی، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا ئاشکرایکردووە، لامین یامال بەهۆی پێکانەکەی زۆر دڵتەنگە و هەست بە نائاسوودەییەکی زۆر دەکات.

لامین یامال لە یارییەکەی بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ لە خولەکی 40 بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، بەڵام چەند خولەکێک دواتر بەهۆی پێکانی ماسوولکە یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ئەم وەرزە بۆ یامال کۆتایی هاتووە و تاوەکوو پێنج هەفتەی دیکە ناگەڕێتەوە، بەڵام بارسێلۆنا تاوەکوو ئێستا بەفەرمی هیچی رانەگەیاندووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.

گاڤی دوای یارییەکە گوتی: یامال باشترین یاریزانە و دوورکەوتنەوەی جێگای داخە، لە ژووری جلگۆڕین زۆر دڵتەنگ بوو، نازانین تاوەکوو کەی دادەبڕێت بەڵام هیوادارین ماوەی دوورکەوتنەوەی زۆر نەخایەنێت.

گاڤی ئاماژەی بەوەش کردووە، بردنەوەکەیان زۆر گرنگ بووە و سێ خاڵی چارەنووسسازیان بەدەستهێناوە، بەڵام جارێ لالیگا یەکلایی نەبووەوە و رێگەیەکی درێژیان لەپێشە.

بارسێلۆنا بەو بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ 82 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی نۆ خاڵ لەپێش ریال مەدریدی دووەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button