دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول بووەتە خەونی یانەیەکی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئیتاڵی چاوی لە گواستنەوەیەکی گەورەیە لە مێرکاتۆی هاوین و بۆ ئەو مەبەستەش ئەستێرەیەکی لیڤەپوولی کردووەتە ئامانج.

یۆڤی ئەم وەرزە شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکەن و ئێستا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی سێریائەی دێن. بۆیە دەیانەوێ بۆ رکابەرێتیەکانی وەرزی داهاتوو خۆیان پڕچەک بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، خانمە پیرەکە دەیەوێ لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە ئالیسن بەیکەر بگوازێتەوە.

ئەو گۆڵپارێزە بەڕازیلیە ئەزموونی خولی ئیتاڵیای هەیە کاتێ لە ماوەی 2016-2018 لە ریزەکانی رۆما بوو پێش ئەوەی پەیوەندی بە رێدزەوە بکات.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی ئالیسن لەگەڵ لیڤەر تا هاوینی 2027 دەخایەنێت، بەڵام لە هەفتەکانی داهاتوودا کارگێڕی یانەکە لەگەڵ ئەو و جیۆرجی مامارداشڤیلی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن.

سەبارەت بە هەڵوێتسی خودی ئالیسن، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە گۆڵچیە 33 ساڵیەکە بیرۆکەی گەرانەوەی بۆ ئیتاڵیای بەذڵە، بەڵام رێز لە لیڤەرپوول دەگرێت و دەیەوێ هەڵسەنگاندن بۆ داهاتووی خۆی بکات لەگەڵ یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button