
یاریگا –
کارلۆس کاسیمیرۆ جارێکیتر خۆشەویستی گەورە بۆ مانچێستەر یونایتد دەردەبڕێت و بە باشترین یانەی ناوزەد دەکات.
ئەستێرە بەڕازیلیەکە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی چوار ساڵە و بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد. لەگەڵ ئەو یانە ئینگلزیە توانیویەتی جامی کاراباو بباتەوە. ئامانجی گەورەشیان لەم وەرزە گەڕانەوەیانە بۆ پرێمەرلیگ لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریک کە تێیدا کاسیمیرۆ بەردێکی بناخەیە بۆ ئەو ئامانجەیان.
لە نوێترین لێدوانیدا کاسیمیرۆ جارێکیتر خۆشەویستی خۆی بۆ مان یو جەخت لێکردەوە. ئەفسانەکەی ریال مەدرید کە ماوەی 9 ساڵ لەو یانە ئیسپانییە وەک یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارە بەرگریکارەکانی مێژووی تۆپی پێ خۆی ناساند، وتی
یاریکردن بۆ مانچێستەر یونایتد زۆر تایبەتە. چونکە بە لای منەوە، باشترین یانەی ئینگلتەرایە و لە باشترین سێ یانەکەی جیهانە.
❤️ Casemiro: “It’s very special playing for Manchester United because, for me, it’s the BEST team in England…
…and TOP THREE in the world”, told awaydaysfootball. pic.twitter.com/E7HJud0Kda
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 21, 2026
سەرەرای ئەوەی تەمەنی بووەتە 34 ساڵ، کاسیمیرۆ ئەم وەرزە لە باشترینەکانی پرێمەرلیگە بەتایبەت دوای هاتنی مایکڵ کاریک لە شوێنەکەی روبێن ئامۆریم. بەجۆرێک، لە 31 یاریی لە پرێمەرلیگ توانیویەتی 8 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.



