ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لیستی کڕین و فرۆشتنی بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت؛ کێ دەڕوات و کێ دەمێنێتەوە؟

ئاتلێتیک پلانە گەورەکەی بارسێلۆنا بۆ هاوین ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی پڕ لە گۆڕانکاری چاوەڕێی یانەی بارسێلۆنا دەکات؛ هانزی فلیک و کارگێڕیی یانەکە پێداچوونەوەیەکی وردیان بۆ سەرجەم هێڵەکانی تیمەکە کردووە بۆ وەرزی داهاتوو.

تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا شیکارییەکی ورد بۆ پێکهاتەی بارسێلۆنا دەکات و سەرجەم گۆڕانکارییەکانی وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

گۆڵپارێز و بەرگری
لە گۆڵدا، خوان گارسیا وەکوو گۆڵپارێزی سەرەکی دەمێنێتەوە، بەڵام یانەکە بەدوای یەدەکێکی نوێدا دەگەڕێت. ئەوەی جێگەی سەرنجە، بارسێلۆنا هەوڵدەدات تێر شتیگن بفرۆشێت کە لە کاتی خواستنەکەیدا لە جیرۆنا جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتووەتەوە.

لە هێڵی بەرگریدا، یانەکە بەدوای بەرگریکارێکی چەپدا دەگەڕێت و ئالیساندرۆ باستۆنی ئامانجی ژمارە یەکە. لە هەمان کاتدا، گرێبەستی ئاندرێس کریستێنسن کۆتایی دێت و بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات، جواو کانسێلۆش دەیەوێت بمێنێتەوە بەڵام مووچەکەی ئاستەنگێکی گەورەیە.

هێڵی ناوەڕاست قەرەباڵغە
بەهۆی بوونی پێدری، دی یۆنگ، ئۆلمۆ، فێرمین، بێرناڵ و گاڤی، هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا هیچ کێشەیەکی نییە و پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە. تاکە قوربانی ئەم هێڵە مارک کاسادۆ دەبێت کە بەهۆی کەمیی خولەکەکانی یاریکردنەوە، نزیکە لە جێهێشتنی کامپ نۆو.

شۆڕش لە هێڵی پێشەوە؛ راشفۆرد دەڕوات و خەونەکە ئەلڤارێزە
گەورەترین کێشەی هانزی فلیک لە هێرشبردندایە. بارسێلۆنا ئارەزووی کڕینەوەی یەکجاری مارکوس راشفۆردی نەماوە، بەتایبەت دوای ئاستە لاوازەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە یانەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە مانچستەر یونایتد نادات بۆ کڕینەوەی و دەستبەرداری دەبێت.

هەروەها داهاتووی فێران تۆرێسیش لەگەڵ بلاوگرانا درێژخایەن نییە، گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2027 بەردەوامە و هیچ نوێکردنەوەیەک لەسەر مێز نییە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بۆ گوێگرتن لە ئۆفەری یانەکانی دیکە ئامادەیە. ئاستی ئەم دواییەی، کە ماوەیەکی زۆر رێگای گۆڵی ونکرد و هاوکاری دۆخی یانەکەی نەکرد، بووەتە جێی نیگەرانی یانەکە.

لە بەرامبەردا، خەونی گەورەی کارگێڕیی بارسێلۆنا و فلیک، کڕینی خولیان ئالڤارێزە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەرچەندە نرخی یاریزانەکە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. لە هەمان کاتدا ڤیکتۆر مونۆزی ئەستێرەی ئۆساسونا وەکوو جێگرەوەیەک بۆ شوێنی راشفۆرد دیاریکراوە.

بارسێلۆنا پارەی هەیە!
سەرچاوەکانی ناو یانەکە دڵنیایی دەدەن کە باری داراییان زۆر باشتر بووە و تەنیا 12 ملیۆن یۆرۆیان ماوە بۆ گەیشتن بە یاسای 1:1ـی لالیگا، ئەمەش رێگەیان پێدەدات لە هاویندا گرێبەستێکی گەورە و گرانبەها ئەنجام بدەن.

سەرچاوە باڵاکانی یانەکە پێداگری دەکەن کە گەورەترین ئاستەنگیان ئەو پارەیە نابێت کە بۆ تێچووی گواستنەوەکان لەبەردەستیانە، بەڵکوو ئەوەیە چۆن دەتوانن یاریزانە نوێیەکان لەگەڵ رێژەی مووچەی خولەکەدا بگونجێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button