Loading...
ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بیڵد: گواستنەوەی سانێ بۆ بایەرن کۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا-رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دڵنیاییە لەوەی لیرۆی سانێ پەیوەندی بە بایەرن میونشن دەکات و هەمووشتێک کۆتایی هاتووە.

دوای زیاتر لە ساڵێک دەنگۆی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ نیشتیمانەکەی سەرەنجام هەردوولا لەسەر ٥٠ ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و ئەمەش کەمترە لەو نرخەی پێشبینی دەکرا. تەنها بڕە پارەی گواستنەوەکە نیە کە کەمترە  لە پێشبینییەکان و بەگوێرەی سەرچاوەکە بایەرن توانیویەتی ئەو یاریزانە قایل بکات بە موچەیەکی کەمتر لەوەی مانگێک لەمەوبەر داوای دەکرد و ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بوو.

هەرچەندە موچە تازەکەی باسنەکراوە بەڵام ئەندازیاری رێککەوتنەکە حەسەن سالیهەمیدیزیجی یاریزانی پێشوو وە بەڕێوبەری ئێستای یانەکەیە. گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرزی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەبێت.

سانێ نزیکەی ساڵێکە یاری نەکردووە و ئەوەش هۆکاری ئەوەیە بە نیوەی ئەو پارەیە بگوازرێتەوە ساڵێک لەمەوبەر باسی لێوەدەکرا. ناوبراو ناتوانێت بەشداری یاری خولی پاڵەوانەکان بکات بە درێسی بایەرن لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا.

Back to top button