
یاریگا –
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، پێشوازی لە عەدنان درجال کردووە، لە دیدارەکە دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کراوە.
لەگەڵ بەڕێز عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، دۆخی وەرزشیمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جەختمان لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرد.
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی ئێمەی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەسکەوتی گرنگیی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.
دەستخۆشیمان لە رۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشیی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ دووپات کردەوە.