
یاریگا –
دوای شکستەکەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر لیۆن، بەرگریکارە مەغریبییەکە رەخنەی لە ئاهەنگگێڕانی یاریزانە بەڕازیلییەکە گرت.
لاوە بەڕازیلییە کە بە خواستن لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە لیۆنەوە کردووە، جارێکی دیکە یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکان لە سەرکەوتنەکەی لیۆن بە ئەنجامی 1-2 لە یاریگای باخچەی شازادەکان. هێرشبەرە لاوەکە جارێکی دیکە کوالێتی هێرشبەریی خۆی نیشاندایەوە و ئەسیستێکی بۆ گۆڵی دووەم کرد. هەروەها تەنیا شەش خولەکی پێویست بوو تاوەکوو بە لێدانێکی بەهێزی قاچی چەپ گۆڵی یەکەم بکات و ئەنجامەکەی بکاتە 1-0. دوای گۆڵەکە لەبەردەم هاندەرانی پاریس سانجێرمان ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش ساتێک بوو کە بە دڵی ئەشرەف حەکیمی نەبوو و بە روونی هەڵوێستی خۆی نیشاندا.
حەکیمی دوای یارییەکە گوتی:
بۆچی بە ئێندریکم گوت ئارام بێتەوە؟ ئەم شتانە لە یارییدا روودەدەن [بە پێکەنینەوە]. ئێمە تیشک ناخەینەسەر یاریزانانی تیمی رکابەر. ویستم تیمەکەم سەرنجی لەسەر یارییەکە بمێنێتەوە و ئەویش کۆتایی بەو کارانە بهێنێت کە ئاراستەی هاندەرانی ئێمەی دەکرد.
𝐷𝑜 𝐵𝑟𝑎𝑠𝑖𝑙 🕺🇧🇷#PSGOL pic.twitter.com/YlqUlEsjM0
— Olympique Lyonnais (@OL) April 20, 2026
حەکیمی لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت:
ئێندریک دەبێت تیشک بخاتەسەر یاریکردنی تۆپی پێ، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانێکی باشە.،بەڵام کاتێک شتێک دەکات کە پەیوەندی بە تۆپی پێوە نییە، ئەوە بێزارم دەکات، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی ئێمە لەوکاتەدا بە ئەنجام شکستمان دەهێنا.
ئێندریک لەو کاتەوەی پەیوەندی بە لیۆنەوە کردووە 17 یاریی کردووە، حەوت گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە. لاوەکەی بەڕازیل بە خواستن لە ریال مەدریدەوە گوازرایەوە بۆ ئەوەی کاتی زیاتری بۆ یاریکردن هەبێت، دوای ئەوەی لە یانە ئیسپانییەکە تەنیا 11 یاریی بەبێ کاریگەرییەکی ئەوتۆ کردبوو.
یاریزانە بەڕازیلییەکە بە پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست لە پێنج یاری یەکەمیدا، سەرەتایەکی درەوشاوەی لە فەرەنسا هەبوو، ئەمەش چاوەڕوانییەکانی بە خێرایی بەرزکردەوە، بەڵام لە یارییەکانی دواییدا ئاستی دابەزی، تاوەکوو ئەم یارییەی بەرامبەر تیمەکەی لویس ئێنریکێ، کە دەکرێت بۆی ببێتە وەرچەرخانێک.



