ئینگلتەراگرنگترین

کۆناتێ بێدەنگی دەشکێنێت؛ چارەنووسی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلایی دەکاتەوە

"قوربانیم لەپێناو لیڤەرپوول داوە"

Yariga App

یاریگا –

دوای چەندین مانگ لە نادیاری و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتووی هێڵی بەرگری لیڤەرپوول، ئیبراهیما کۆناتێ بێدەنگی شکاند و پشتڕاستی کردەوە کە لە قۆناخی کۆتایی رێککەوتندایە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز.

گرێبەستەکەی کۆناتێ لەم هاوینەدا کۆتایی دەهات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی دروستکردبوو کە یانەکە بە بێبەرامبەر لەدەستیبدات، هاوشانی یاریزانەکانی وەکوو محەمەد سەڵاح و ئاندری رۆبێرتسن، بەڵام بەرگریکارە فەرەنسییەکە دوای بردنەوە گرنگەکەیان لە دێربی مێرسیساید رایگەیاند؛

هەلێکی زۆر گەورە هەیە کە وەرزی داهاتوو لە لیڤەرپوول بم، ئەمە ئەو شتەیە کە هەمیشە ویستوومە.


قوربانیدان لە پێناو درێسە سوورەکە
ئەم وەرزە بۆ کۆناتێ لە رووی سۆزدارییەوە زۆر سەخت بوو، چونکە لە مانگی کانوونی دووەمدا باوکی لەدەستدا. سەرباری ئەوەش، بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی هێڵی بەرگری، زووتر لە کاتی خۆی کۆتایی بە مۆڵەتی ماتەمینییەکەی هێنا و گەڕایەوە بۆ یاریگاکان. کۆناتێ لەم بارەیەوە دەڵێت؛

ئەگەر خەڵک بزانن بە چیدا تێپەڕیووم، تێدەگەن کە چ قوربانییەکم بۆ ئەم یانەیە داوە.

بەو لێدوانانە بەرگریکارە فەڕەنسییەکە کۆتایی بە سەرجەم دەنگۆکان هێنا، بەتایبەت پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدرید کە لە ماوەکانی رابردوو بە گەرمی ناوی بە یانە ئیسپانییەکەوە بەسترابوویەوە و ئێستا ئامانجی سەرەکی کۆناتێ و لیڤەرپوول، مسۆگەرکردنی بلیتێکی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button