ئیسپانیائینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026

زەنگی مەترسی بۆ ئیسپانیا و مان سیتی؛ پێکانەکەی رۆدری چەند سەختە؟

پشکنینە پزیشکییەکان چارەنووسی براوەکەی باڵۆن دۆر دیاریدەکەن

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە مانچێستەر سیتی لە ئارسیناڵی بردەوە و ململانێی نازناوی پرێمەرلیگی گەرمتر کرد، بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە لە کۆتا خولەکەکاندا گەیش؛ رۆدری، یاریزانی ئیسپانی و بزوێنەری تیپەکەی پێپ گواردیۆلا، بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا جێبهێڵێت.

دوای یارییەکە، گواردیۆلا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا نەیتوانی دڵەڕاوکێی خۆی بشارێتەوە و و بە لێدوانەکانی هاندەرانی مان سیتی و ئیسپانیای خستە دڵەڕاوکێوە، چونکە رۆدری یاریزانێکە کە هیچ جێگرەوەیەکی لە تاکتیکی پێپ نییە.

نازانم رۆدری چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت، پێکانەکەی رۆدری لە ماسولکەکانی رانیدایە و بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی MRIـی بۆ بکرێت تاوەکوو قەبارەی زیانەکە دیاریبکرێت. ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە تەنیا 53 رۆژ بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال ماوە، ئەمەش وا دەکات هەڵبژاردەی ئیسپانیاش چاوەڕێی هەواڵە پزیشکییەکان بێت.

رۆدری لە مانگی یەکەوە بەهۆی نەبوونی پشوو و زۆری یارییەکانەوە لەژێر فشارێکی زۆردا بووە و وا دەردەکەوێت جەستەی بەرگەی ئەو هەموو ماندووبوونەی نەگرتبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button