
یاریگا –
گیفت ئۆربان دوای دۆرانەکەیان بە ئەیسی میلان و بێهیوابوونیان لە مانەوە لە سێریائەی، نەهامەتییەکانی نێو یاریگای هێشتا لە کۆڵ نەبووەوە کەچی لە دەرەوەی یاریگاش دووچاری دۆخێکی نەخوازراو بووەوە.
ئەمشەو یانەکەی ئۆربان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە میلان دۆڕا. بەو ئەنجامەش هێلاس ڤێرۆنا لە پلەیەک پێش کۆتایی ریزبەندیی خولی ئیتاڵی مایەوە و ههێندەیتر لە دابەزین نزیکبووەوە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک لە پێگە وەرزشییە ئیتاڵیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، یاریزانە نەیجیریەکە دوای یارییەکە لە رێگەیدا بۆ گەڕانەوە بەرەو ماڵ لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە دەوەستێنرێت بۆ وێنەگرتن. بەڵام هێرشبەرەکە رەتیدەکاتەوە بوەستێت، هەربۆیە یەکێک لە هاندەرەکان دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیدا. ئەوەش ئۆربان ناچار دەبێت دابەزێت و سەرەنجام شەڕی دەستەویەخە لەنێوانیاندا رووی دا.
🚨🚨 مهاجم هيلاس فيرونا غيفت أوربان، بعد الهزيمة أمام ميلان، كان متوترًا جدًا ورفض التوقف مع الجماهير لالتقاط الصور، لكن أحد المشجعين قام بضرب سيارته، مما دفع المهاجم النيجيري إلى النزول من السيارة والدخول في شجار معه والاعتداء عليه 🫣🔥🟨🟦🇮🇹🇳🇬#SerieA 🇮🇹 #SerieAEnilive 🇮🇹… pic.twitter.com/Zasc6oakjb
— Arte Del Calcio (@ArteDelCalcio) April 19, 2026



