تەنیا یەک یان دوو گرێبەست؛ پاریس سان جێرمان واز لە سەردەمی خەرجییە زۆرەکانی دەهێنێت
ستراتیژیی هاوینەی پاریس ئاشکرا بوو؛ سەقامگیری، نەک شۆڕش

یاریگا –
پاریس سان جێرمان بە فەرمی پێدەنێتە قۆناخێکی نوێی بەڕێوەبردنی پێکهاتەکەیەوە و دوور لەو بازاڕە گەورانەی گواستنەوەی یاریزانان لە رابردوودا، زەبەلاحەکەی فەرەنسا سەیری ئاوێنەی ریال مەدرید دەکات، و سەرنج دەخاتە سەر سەقامگیریی پڕۆژەیەکی درێژخایەن لەبری شۆڕشێکی هاوینە.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس تەنیا بەدوای یەک یان دوو گرێبەستی دیاریکراودا دەگەڕێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێکهاتەی ئێستایان.
پێداویستییە دیاریکراوەکانیش ش بریتین لە بەرگریکارێکی جێی متمانە و یاریزانێکی هێرشبەری چالاک. لەکاتێکدا کۆبوونەوە لەگەڵ بریکارەکان بەردەوامە، ناوی یاریزانانی وەکوو گابریێل مارتینێلی و یان دیۆماندێ وەکوو ئامانجی شاراوە دەرکەوتوون.
Même si la saison 2025-2026 n’a pas rendu son verdict, la direction du PSG dessine depuis plusieurs semaines les contours de son effectif pour le prochain exercice. Avec un maître mot : stabilité. https://t.co/i0qQ1ynoBy pic.twitter.com/9zyy60tjcQ
— L’Équipe (@lequipe) April 18, 2026
لەبری ئەوەی سەیری دەرەوە بکات، پاریس بە سەرنجی زۆری خستووەتە سەر رێکخستنەوەی ناوخۆیی؛
عوسمان دێمبێلێ
یانەکە براوەی باڵۆن دۆر وەکوو کۆڵەکەی سەرەکی تیمەکە دەبینێت و زۆر گەشبینە بەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە تاوەکوو ساڵی 2028 کارایە، لەسەر ڕێگایەکی راستە.
مارکینیۆس
کاپتنە تەمەن 31 ساڵانییەکە کلیلەکانی داهاتووی خۆی بەدەستەوەیە. پاریس چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەو دەکات کە دەمێنێتەوە یان بەدوای قۆناخێکی نوێدا دەگەڕێت، بەڵام یانەکە پێشوەختە پلانی جێگرەوەی ئامادەکردووە نەوەک بڕیاری رۆیشتن بدات.
یاریزانە لاوەکان
گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ برادلی بارکۆلای 23 ساڵان خاو بووەتەوە، لە کاتێکدا سێنی مایولوی تەمەن 19 ساڵ پێدەنێتە ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەیەوە، کە ئەمەش هەردوو دۆخەکەی کردووەتە کاری لەپێشینە و بەپەلە بۆ کارگێڕیی یانە فەڕەنسییەکە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پەیامی لویس ئێنریکێ بۆ دەستەی کارگێڕیی یانەکە روونە؛ تەنیا ئەو یاریزانانە پێشوازییان لێ دەکرێت کە سودێکی بەرچاو بە یانەکە دەگەیەنن.



