
یاریگا –
لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەكەی دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێكردووە.
مۆدریچ لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.
.@acmilan, si lavora al rinnovo di contratto di Luka Modric, in scadenza al 30 giugno 2026: le ultime https://t.co/PWEb80xQtr
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) April 17, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی دی مارزیۆ، ئەیسی میلان هەڵسەنگاندن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لوكا مۆدریچ دەكات.
یاریزانە 40 ساڵانەكە جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی ماسیمیلیانۆ ئالێگری كردووەتەوە.
مۆدریچ ئامادەیە بە سێ مەرج گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان نوێبكاتەوە؛
- میلانێک كە بتوانێت ركابەری بردنەوەی نازناوەكان بكات.
- میلان بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
- مانەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە.
لۆكیتا لەم وەرزەدا لەگەڵ میلان لە سێریا ئەی بەشداری لە 31 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووستبكات.



