دوای کارەساتەکەی میونشن؛ یاریزانانی ریال مەدرید ناوبژیوان بە هۆکاری شکستەکەیان دەزانن
تەقینەوەی کارڤاخال و تووڕەیی مێرەنگی؛ ئەمە تاوانی تۆیە

یاریگا –
شەوی ماڵئاواییکردنی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ تەنیا بە خەمباری کۆتایی نەهات، بەڵکوو گۆڕا بۆ تووڕەییەکی بێوێنە دژی ناوبژیوانی یارییەکە.
دیمەنە ڤیدیۆییەکان دەریانخستووە کە دانی کارڤاخال، کاپتنی یانە مەدریدییەکە، نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی خۆی بکات و بە توندی هێرشی کردووەتە سەر ناوبژیوان.
¡Así fue el final del partido CALIENTE con los jugadores del Real Madrid yéndose a por el árbitro! Güler fue expulsado por las protestas. pic.twitter.com/8T3pYXrCPK
— Diario AS (@diarioas) April 15, 2026
هەموو شتێک لەو ساتەوە دەستیپێکرد کە کاماڤینگا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. یاریزانانی ریال مەدرید پێیان وایە ناوبژیوان بە مەبەست یارییەکەی بۆ بەرژەوەندی بایرن گۆڕیوە. کارڤاخال کە لەسەر کورسیی یەدەک بوو، دوای یارییەکە راستەوخۆ چووەتە بەردەم ناوبژیوان و هاواری کردووە “ئەمە هەمووی بەهۆی تاوانیی تۆوەیە”، مەبەستی لەو شێواوییە بوو کە بڕیارەکەی ناوبژیوان لە کۆتایی یارییەکەدا دروستیکرد.
🚨 Carvajal to referee:
“It’s because of your mistake! It’s because of your damn mistake” pic.twitter.com/yAtuoNnpNh
— Dr Yash (@YashRMFC) April 15, 2026
تەنیا کارڤاخال نەبوو کە تووڕە بوو؛ ئەستێرەکانی دیکەش بێدەنگییان شکاند؛ هەریەک لە بێلینگهام، میلیتاو و رودیگەر تووڕەیی خۆیان دەربڕی.



