
یاریگا –
یوڤێنتوس لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەیشتنە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
خانمە پییرەکە لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆکانی لەگەڵ مانوێل لۆکاتێلی گەیاندە ئاستێکی تەواو پێشکەوتوو سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو کە 2028 بەسەردەچێت.
وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردبوو، لەگەڵ تازەکردنەوەی گرێبەستی لۆکاتێلی تەمەن 28 ساڵ، مووچەی ساڵانەکەشی بەرزدەکەنەوە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن یۆرۆ.
بەگوێرەی تازەترین پێشهات کە هەر رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، رێککەوتن لەنێوان یۆڤی و ناوەراستکارەکە کراوە و تا 2030 پێکەوە دەبن.
یوڤێنتوس کە ئێستا پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵیە و شەڕی گەیشتن دەکات بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئامانجیەتی بۆ رکابەرێتیەکانی وەرزی داهاتوو وەک تیمێکی کێبڕکێکار دەرکەوێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە ئاست و رۆحیەتە بەرزەکەی مانوێل هەیە.
🚨⚪️⚫️ Agreement reached between Juventus and Manuel Locatelli on new contract valid until June 2030. pic.twitter.com/QLeaHQ9QMO
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 15, 2026



