چامپیۆنزلیگگرنگترین

كۆناتێ؛ هێشتا وەرزەكەمان كۆتایی نەهاتووە

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیما كۆناتێ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە شكستەكەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەكات.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون یانە فەڕەنسیەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە رێدزی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.

كۆناتێ لەدوای یارییەكە گووتی:

یارییکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکان کەمترین سنوورە بۆ لیڤەرپوول. 6 یارییمان لە پرێمەرلیگ ماوە، دەزانین چەند سەختن، بەڵام دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین وەرزی داهاتوو بەشداری لە پاڵەوانییەتیەكەدا دەكەین.

دەبێت بە گەڕانەوەی ژمارەیەک یاریزان لە پێکان دڵخۆش بین، وەکوو ئالێکساندەر ئیزاک کە ئەمڕۆ بە شێوەی سەرەکی بەشداریکرد.

پاریس بەراورد بە وەرزی رابردوو کەمێک باشترە، پێشکەشکردنی ئەم ئاستە لەبەردەمیاندا شتێکی ئەرێنیە، دۆڕاین، بەڵام دەبێت لەسەر ئەمە بەردەوام بین و هەست بە تواناکانی خۆمان بکەین.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button