ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە بۆندسلیگا مێژوو نووسرایەوە؛ یەکەم خانمە راهێنەر ئەرکی سەرپەرشتیکردنی یانەیەکی پیاوان وەردەگرێت

ماری لویس ئێیتا مێژووی نووسیوە؛ یەکەم راهێنەری ئافرەت لە خولی پیاوانی ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئونیون بێرلینی ئەڵمانی بە دەرکردنی بڕیارێکی بوێر و مێژوویی جیهانی تۆپی پێی سەرسام کرد، کاتێک بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولی ئەڵمانیا، خانمێکی وەکوو راهێنەری تیپەکەی دەستنیشانکرد.

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و شکستی تیپەکە لە دوایین یاری بەرامبەر هێدینهایم، کارگێڕیی ئونیون بێرلین بڕیاریدا کۆتایی بە گرێبەستی ستێفن باومگارت بهێنێت و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، یانەکە متمانەی بە ماری لویس ئێیتا بەخشی بۆ ئەوەی تاوەکوو کۆتایی وەرز سەرکردایەتی تیپەکە بکات.

ماری لویس ئێیتا کە پێشتر یاریدەدەری راهێنەر بوو، ئێستا وەکوو یەکەم راهێنەری ئافرەت کە سەرپەرشتی یانەیەکی پیاوان بکات لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ناوی خۆی لە مێژووی بۆندسلیگا تۆمارکرد.  ئەرکی سەرەکی ئێیتا لەم ماوەیەدا (تاوەکوو مانگی حوزەیران) رزگارکردنی یانەکە دەبێت لەو دۆخە نالەبارەی تێیکەوتووە.

ئەم بڕیارە لە میدیاکانی ئەڵمانیا و جیهان وەک شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و وەرزشی سەیر دەکرێت و چاوەکان هەمووی لەسەر ئەوە دەبن کە ئێیتا دەتوانێت لەم تاقیکردنەوە قورسەدا سەرکەوتوو بێت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button