
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 32 پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بەكاتی هەولێر چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

دوێنی ئارسیناڵ بەرامبەر بۆرنمس بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا و كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تا دێت بەهێزتر دەبێت.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 30 یاریی كردووە و 18 یاریی بردووەتەوە حەفت یارییش یەكسان بووە وپێنج یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لەبەرامبەردا چێڵسی شەڕی بەدەستهێنانی كورسییەكی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەكات و لە كۆی 31 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
چێڵسی لە كۆتا 9 یارییدا لە پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بردنەوەی بەدەستنەهێناوە ( 3 یەكسان، 6 دۆڕان ).
مانچێستەر سیتی لە كۆتا پێنج یاریی دەرەوەی یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسی چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەک یەكسان بووە.
چێڵسی دوو یارییە لەسەریەک لە پرێمەرلیگ تووشی شكست دەبێت.
مانچێستەر سیتی دوو یارییە لەسەریەک لە پرێمەرلیگ یەكسان دەبێت.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا 31 یاریی خۆیدا لە مانگی نیساندا 28 یاریی بردووەتەوە ( 2 یەكسان بوون ، 1 دۆڕان ).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ ئێنزۆ فێرناندێز، ریس جەیمس، چالۆبا، گیتێنز و كۆڵویل رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ روبن دیاز، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و جۆن ستۆنز رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
كۆكۆرێیا، ئاداربیۆ، فۆفانا، گوستۆ
كایسێدۆ، سانتۆس
ئێستیڤاو، نیتۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی
رۆدری، بێرناردۆ
سێمینیۆ، شەرقی، دۆكو
هالاند



