بههۆی یاریی کلاسیکۆ دهۆك به توندی سزا درا
دهۆک بە دارایی و بێبەشکردنی هاندەران سزا درا

یاریگا –
لیژنەی تهمبێكردن لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری لەسەر راپۆرتی یاریی نێوان دهۆک و هەولێر دا، کە لە 18-3-2026 لە یاریگای دهۆک یارییهكه كرا و بە سەرکەوتنی هەولێر 2-0 کۆتایی هاتبوو.
راپۆرتی ناوبژیوان: بەردباران و هوتافی نەشیاو
لێژنهی تهمبێكردن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكردووه بەپێی ئەو راپۆرتەی پێشکەش بە لیژنەکە کراوە، هاندەرانی یانەی دهۆک لە چەندین کاتی جیاوازدا سەرپێچییان كردووه:
خولەکەکانی 14، 20 و 29: هاندەرانی دهۆک هوتاف و قسەی نەشیاویان بەرامبەر تیمی ناوبژیوانان گوتووە.
خولەکی 65: دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، بوتڵی ئاو و ئاڵای هاندانیان گرتووەتە کورسیی یەدەكی یانەی هەولێر.
خولەکی 80: دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی هەولێر، هاندەرانی دهۆک بە بەرد، دار و بوتڵی ئاو هێرشیان کردووەتە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر.
کۆتایی یاریی: دوای فیکەی کۆتایی، تیمی ناوبژیوانان بە بوتڵی ئاو و قتووی خاڵیی ساردەمەنی بەردباران کراون.
سزاکانی لیژنەی تهمبێكردن
لێژنهكه رایگهیاندووه، به پشتبەست بە پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەکە، ئەم بڕیارانە دژی یانەی دهۆک دەرچوون:
بێبەشکردنی هاندەران: هاندەرانی یانەی دهۆک بۆ یهك یاری لە ئامادەبوون لەو بەشەی یاریگا کە دەکەوێتە بەرامبەر (مەقسوورە – VIP) بێبەش کران، بە مەرجێک ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر پشکی تیکتەکانی یانەی میوان نەبێت.
سزای دارایی: سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی 5,000,000 پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بەسەر یانەی دهۆکدا.
ئەم بڕیارە لە 5-4-2026 بە کۆدەنگی ئەندامانی لیژنەکە دراوە و مافی تانەلێدان (الاستئناف) بۆ یانەی دهۆک پارێزراوە.



