ئینگلتەراگرنگترین

دەیڤد بێکهام پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ بڕونۆ فێرناندێش دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێش، کاپتنی مانچێستەر یونایتد ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ریکۆردێکی دەیڤد بێکهامی شکاند، ئەو ئەفسانە ئینگلیزە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردووە.

بڕونۆ فێرناندێش لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 16 ئەسیستی کردووە، ریکۆردەکەی دەیڤد بێکهامی شکاند و بووە یەکەم یاریزانی شەیتانە سوورەکان لە وەرزێکی خولەکە 16 گۆڵ دروست بکات کە پێشتر دەیڤد بێکهام لە وەرزێک 15 ئەسیستی کردبوو.

بێکهام سەرەڕای لەدەستدانی ئەو ژمارە پێوانەییە، لە ئینستاگرام پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ بڕونۆ ناردووە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکەش لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی مانچێستەر یونایتد بە شانازییەکی گەورە وەسفی دەکات.

شانازییەکی گەورەیە ناوەکەم شانبەشانی ئەفسانە گەورەکان ببینم، دەیڤد بێکهام ئەفسانەیەکی گەورەیە و شانازی دەکەم بەشداریی لە هەر شتێک بکەم کە ناوی ئەوی لەسەر بێت، شانازییەکی گەورەیە دەرفەتم بۆ رەخسا قسەی لەگەڵ بکەم، کاتێک ریکۆردەکەیم شکاند لە ئینستاگرام پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردم.

بە منداڵی بەردەوام سەیری بێکهامم دەکرد، بێگومان زۆر کەسی دیکەش سەیریان کردووە و حەزیان کردووە وەکوو ئەوبن و رۆژێک لە رۆژان کارەکانی دووبارە بکەنەوە.

هەروەها بڕونۆ لە شکاندنی ژمارە پێوانەیی زۆرترین ئەسیست لە وەرزێکی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە، کە ریکۆردەکە بەناوی تێری هێنری، ئەفسانەی ئارسیناڵ و کێڤن دی برۆین ئەفسانەی مانچێستەر سیتییە کە هەردووکیان لە وەرزێک 20 ئەسیستیان کردووە.

تێری هێنری ئەو یاریزانەیە زۆرترین جار شانبەشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کێڤن دی برۆین ناوی دەهێنرێت، هەمووان دەزانن دەستکەوتەکانی چین و چی بۆ پرێمەرلیگ کردووە، شانازی دەکەم ناوم لەپاڵ ئەو یاریزانە گەورانە دەهێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button