ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

سەرۆکی مەکسیک بڕیاری کۆتایی فیفا لەبارەی چارەنووسی ئێران رادەگەیەنێت

مەکسیک دۆسیەی گواستنەوەی یارییەکانی ئێرانی داخست

Yariga App

یاریگا –

کلۆدیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک، بێدەنگی لەبارەی یەکێک لە دۆسیە هەرە گەرمەکانی مۆندیالی 2026 شکاند و بڕیاری کۆتایی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی لەبارەی شوێنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران ئاشکرا کرد.

فیفا بڕیاری خۆیدا: ئێران لە ئەمریکا دەمێنێتەوە

سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند؛

کە فیفا بڕیاریداوە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران لە  مۆندیالی 2026، وەک ئەوەی پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئەوە هەبوو بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی، یارییەکانی ئێران بۆ مەکسیک بگوازرێنەوە.

بۆچی یارییەکان بۆ مەکسیک نەگوازرانەوە؟

کلۆدیا شینباوم ئاماژەی بەوەکردووه‌ کە گواستنەوەی یارییەکانی ئێران بۆ مەکسیک لەم کاتەدا مەحاڵە گوتیشی:

“گواستنەوەی یارییەکان پێویستی بە گۆڕانکاریی لۆجستی و كارگێری  زۆر گەورە هەیە، تەنها دوو مانگ بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ماوە و گۆڕینی شوێنی یارییەکان لەم کاتە کورتەدا زیان بە ڕێکخستنی مۆندیال دەگەیەنێت.”

واده‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیال

 

بڕیارە مۆندیالی 2026 لە 11ـی حوزەیرانی 2026 لە یاریگای ئەزتیکا لە مەکسیک دەست پێ بکات، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، سێ وڵات (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) پێکەوە میوانداری مۆندیال دەکەن.

هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال:

بەپێی تیروپشک و خشتەی یارییەکان ئێران لە کۆمەڵەی حه‌فته‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و میسڕ و نیوزله‌ندا یاریی ده‌كات سەرجەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی ئێران لە یاریگاکانی  ئەمریکا دەبێت، سەرەڕای ئەو مشتومڕە سیاسییانەی لە ئارادابوون. 

بەو بڕیارەی فیفا و لێدوانەکانی سەرۆکی مەکسیک، هەموو دەنگۆکانی گواستنەوەی یارییەکان کۆتاییان هات. ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەمریکایە بۆ میوانداریکردنی هاندەرانی ئێران و بەڕێوەبردنی یارییەکان لە کەشێکی وەرزشیدا دوور لە ئاڵۆزییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button