
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لالیگادا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێسپانیۆل دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێسپانیۆل بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر جیڕۆنا یەكسان بوو و یانە شاهانەكە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
بارسێلۆنا لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ 9 خاڵ بەرزدەكاتەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 30 یاریی 25 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
ئێسپانیۆل لەكۆی 30 یاریی دە یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و 12 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، كریستێنسن و بێرناڵ رووبەڕووی ئێسپانیۆل دەبێتەوە.
ئێسپانیۆل بە بێ ریدل و بوادۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
ئاراوخۆ، كوبارسی، جێرارد مارتین، باڵدێ
گاڤی، ئێریک گارسیا
بەرداخچی، فێرمین لۆپێز، راشفۆرد
فێران تۆرێس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیۆل
دیمیترۆڤیچ
هیلالی، كالێرۆ، كابرێرا، رۆمێرۆ
ئێنگۆنگ، لۆزانۆ، گۆنزالێز، پوادۆ
ئێكسپۆزیتۆ، فێرناندێز



