ئایا بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی ئاتلێتیکۆ دەکات؟
ململانێیەکی نوێ لە پشت پەردە دەستی پێکرد

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا خەریکی تاووتوێکردنی ئەگەری پێشکەشکردنی سکاڵایەکی فەرمییە بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئاستی ناوبژیوان لە یاریی چونی قۆناخی چوارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.
سکاڵایەک کە ئەنجامەکە ناگۆڕێت
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرۆتی کاتالۆنی، هەرچەندە بارسێلۆنا بیر لەم هەنگاوە دەکاتەوە، بەڵام دەزانێت کە هیچ کاریگەرییەکی دەستبەجێی نابێت و ئەنجامی یارییەکە ناگۆڕێت. یوێفا بە هیچ شێوەیەک یاری دووبارە ناکاتەوە یان بڕیارە تەکنیکییەکانی ناو یاریگا ناگۆریت، بەڵکو سکاڵاکە تەنیا وەک گەیاندنی پەیامێکی ناڕەزایەتی دەمێنێتەوە.
👀 La postura de la UEFA ante la queja del Barça por el arbitraje
😡La actuación de Kovács sigue dando vueltas y ha causado una gran indignación en el club blaugrana
✍️ @jordigil 🤝 @VictorGlum https://t.co/22BZNtIRVs
— Diario SPORT (@sport) April 9, 2026
ئهو خاڵهی جێگەی مشتومڕ بووه
بارسێلۆنا لە دوو حاڵەتی سەرەکی توڕەیە:
1- دەرکردنی پاو کوبارسی: یانەکە پێیوایە کارتی سوور بۆ کوبارسی لە خولەکی 44 بڕیارێکی توند بووە و رەوتی یارییەکەی گۆڕیوە.
2- لێدانی سزا: بارسا پێیوایە لێدانێکی سزای بۆ هەژمار نەکراوە و دەبوو مارک بوبێلیش دەربکرێت دوای ڕووداوەکەی لەگەڵ خوان موسۆی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ.
👨⚖️ Cristian Zarroca, experto en derecho deportivo, da las claves de la queja del Barça a la UEFA
👀 “Es una acción política para influir al árbitro”
✍️ @VictorGlum https://t.co/mZ2Aci7aBk
— Diario SPORT (@sport) April 9, 2026
هەنگاوێکی سیاسی نەک وەرزشی
کریستیان زارۆکا، پارێزەری پسپۆڕ لە یاسای وەرزشیدا، دەڵێت:
“ئەم ناڕەزایەتییە بڕیارەکان ناگۆڕێت، بەڵکو هەنگاوێکی سیاسییە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاستی ناوبژیوان.” ئامانج لەم کارە دروستکردنی فشارە لەسەر لیژنەی ناوبژیوانان تاوهكو لە یارییەکانی داهاتوودا، لە حاڵەتە گوماناوییەکاندا، بڕیارەکان زیاتر لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە بن.
ناوبژیوانی رۆمانی لەژێر چاودێریدا
یوێفا چاودێرێکی تایبەتی بە ناوی ستیفانۆ بودیسکی ناردبووە یارییەکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ناوبژیوانەکان. هەرچەندە راپۆرتەکان بە نهێنی دەمێننەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ناوبژیوانی رۆمانی، ئیستڤان کۆڤاتش، چیتر لەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکاندا یاری پێ نەدرێت دوای ئەو کێشانەی لەم یارییەدا دروست بوون.
قورسایی بارسا لە یوێفا
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بارسێلۆنا وەک ساڵانی رابردوو ئەو قورسایی و کاریگەرییە گەورەیەی لەناو یوێفا نەماوە، ئەمەش وادەکات هەر جوڵەیەک یان سکاڵایەک لە پشت پەردەکانەوە، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت.


