سڵۆت لەبارەی بەشداریی پێنەکردنی سەڵاح بەرامبەر پاریس وەڵامێکی سەیر دەداتەوە
"با وزەی خۆی خەزن بکات"

یاریگا –
ئەمشەو لیڤەرپوول درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی و 2-0 بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی شکست هات لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لیڤەر بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەزری خۆیەتی لەگەڵ یانەکە، بە ماوەیەکی ئێجگار خراپدا گوزەردەکەن. لە پرێمەرلیگ هەموو هەوڵێکیان بووەتە دەستخستنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. دۆڕاندنەکەی ئەمشەویشیان چوارم یاریی بوو نەتوانن سەرکەوتن تۆماربکەن لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.
محەمەد سەڵاح کە بڕیاری رۆشتنی لە یانەکە داوە و کۆتایی ئەم وەرزە بۆ هەمیشە ئانفیڵد جێدەهێڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەکەی پاریس یەدەک بوو، تا کۆتایی یارییەکەش سڵۆت بەشداریی پێنەکرد ئەگەرچی تیمەکەی پێویستی بە گۆڵ هەبوو. لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا، راهێنەرە هۆڵەندییەکە وەڵامێکی تا رادەیەک سەیری دایەوە و وتی
پێموابێ هۆکارەکەی ئەوەبوو کە لە کۆتا بەشی یارییەکە هەموو ئامانجمان بووبووە مانەوە (بەهۆی فشارە زۆرەکانی پی ئێس جی) وەک لەوەی هەرگیز دەرفەتێکمان هەبووبێ بۆ گۆڵ تۆمارکردن.
سڵۆت وەرزی رابردووی بە نموونە هێنایەوە کاتێک لە قۆناخی 16 توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە خولەکی 87 لە رێگەی هارڤی ئیلیەت بردنەوەیان بەرامبەر یانە فەڕەنسیەکە تۆمارکر و وتی
تۆ نایزانی، چونکە وەرزی رابردوو 5 خولەک بەرلە فیکەی کۆتایی گۆڵمانکرد، ئەوەی هارڤی ئیلیەت، کاتێک سەڵاحم دانیشاند، بەڵام پێموایە ئەمشەو 20-25 خولەک تەنها بەرگرییمان دەکرد.
راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەبەر گرنگی ئەو چەند یارییەی کە لەم وەرزە ماویانە لە پرێمەرلیگ و یاریی گەڕانەوەی نێو ئانفیڵدیش بەرامبەر پاریس، پێی وایە ئەستێرە میسڕیەکەی دەبێت وزەی زیاتر خەزن بکات و وتی
سەڵاح خاوەنی کواڵیتیەکی زۆرە، بەڵام رای من وایە 20-25 خولەک تەنها لە نیوەی یاریگای خۆتدا تەنها بەرگریی بکات، باشتر وایە پارێزگاریی لە وزەی خۆی بکات بۆ ئەو ئەو یاریانەی کە لە هەفتەکانی داهاتوو ئەنجامیان دەدەین.
Arne Slot on why Mohamed Salah didn’t feature for Liverpool tonight against PSG in the Champions League quarter-final first leg ⤵️ pic.twitter.com/8bJJATQ7lf
— Sky Sports News (@SkySportsNews) April 8, 2026
ئەو وەڵامەی ئارنە سڵۆت لەکاتێکدایە بەدرێژایی یارییەکە تیمەکەی تاکە یەک لێدانیشیان نەبوو بۆ نێو گۆڵی خاوەن ماڵ.



