ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کەسایەتییەکی بێزارکەری هەیە؛ ڤان دێر ڤارت هێرش دەکاتە سەر ڤینیسیۆس جونیۆر

"تەنیا بۆ کارتی سوور خۆی دەخات"

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی ریال مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر تەنیا رووبەڕووی ناڕەزایەتی هاندەرانی بێرنابیۆ نەبووەوە، بەڵکوو رەخنەی توندی لە ئەوروپاشەوە ئاراستە کرا.

رافایێل ڤان دێر ڤارت، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، یەکێک بوو لەوانەی بە توندی هێرشی کردە سەر ئەستێرە بەڕازیلییەکە.

ڤینیسیۆس جونیۆر بەرامبەر بایرن میونشن

ڤان دێر ڤارت لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی Ziggoـی هۆڵەندی، بە روون و ئاشکرایی رایگەیاند؛

ڤینیسیۆس کەسایەتییەکی بێزارکەری هەیە، کاتێک دەیبینم، تاوەکوو رادەی بێزاربوون ناڕەحەت دەبم. بۆ من ئەمە زۆر خەمناکە، چونکە ئەو یاریزانێکی نایاب و سەرسووڕهێنەرە، بەڵام رەفتارەکانی هەموو شتێک تێکدەدەن.

تەکنیکی خۆخستن و کارتی سوور
ئەستێرە هۆڵەندییەکە تیشکی خستە سەر ئەو خاڵەی کە زۆرترین هاندەری مەدریدیشی بێزار کردووە، ئەویش کەوتنی بەردەوامی ڤینییە و گوتی؛

تەنیا پاڵپێوەنێکی بچووکی بەسە بۆ ئەوەی خۆی بەربداتەوە؛ بەو هیوایەیە ناوبژیوان کارتی سوور بە رووی یاریزانی بەرامبەر بەرزبکاتەوە، کەچی دوای چرکەیەک هەڵدەستێتەوە وەکوو ئەوەی هیچ رووینەدابێت. ئەم بەشەی کەسایەتیەکەی زۆر خەمناک و بێزارکەرە.

ناڕەزایەتی لە ناو بێرنابیۆ
ئەم لێدوانانەی ڤان دێر ڤارت لە کاتێکدایە کە لە کاتی یارییەکەشدا، کاتێک ئەنجامەکە 2-0 بوو بۆ بایرن و ڤینیسیۆس هەلێکی زۆر ئاسانی بەرامبەر نۆیەر لەدەستدا، بەشێک لە هاندەرانی مێرێنگی بە فیکە لێدان ناڕەزایەتییان بەرامبەر هێرشبەرەکە دەربڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button