چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی بەهێزی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یارییەكەی ئەمشەو پێنجەم رووبەرووبوونەوەی ئەم وەرزەی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدریدە.

بارسێلۆنا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی نیوكاسڵ بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون هەشت گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ و بە جیاوازی حەفت خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.

لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی تۆتنهام بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون حەفت بە پێنج یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی 19 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 250 جار رووبەڕووبوونەتەوە، بارسێلۆنا 115 یاریی بردووەتەوە، ئاتلێتیكۆ 78 یاریی و لە 57 یاریی یەكسان بوون.

یارییەكەی ئەمشەو پێنجەم رووبەرووبوونەوەی هەردوویانەیە لە چامپیۆنزلیگ كە سەرجەمیان قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە بووە و هەردوو جارەكەش ئاتلێتیكۆ گەیشتووەتە قۆناخی داهاتوو.

لە كۆتا 25 رووبەرووبوونەوەی نێوانیان لە یاریگای كامپ نۆو لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بارسێلۆنا تامی شكستی نەكردووە ( 17 بردنەوە، 8 یەكسان ).

ئاتلێتیكۆ مەدرید هەرگیز لە چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ركابەرەرە ئیسپانیەكانی بردنەوەی بەدەستنەهێناوە ( 4 دۆڕان، 1 یەكسان).

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە شەش یاریی رابردووی قۆناخی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەدەستنەهێناوە ( 5 دۆڕان، 1یەكسان).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، دی یۆنگ، كریستێنسن و بێرناڵ رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ باریۆس، ئۆبلاک، خیمینێز و كاردۆسۆ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتین، كانسێلۆ

پێدری، ئێریک گارسیا

یامال، فێرمین لۆپێز، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

موسۆ

پووبێڵ، لی نۆرماند، هانسكۆ، روگێری

سیمۆنی، یۆرێنتی، كۆكی، لووكمان

ئالڤارێز، گریزمان

بابەتی زیاتر

Back to top button