ئیتاڵیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆ

ئالێگری دەنگۆکانی پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید گەرمتر دەکات

Yariga App

ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوودا.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە جێگرەوەی ئەلڤارۆ ئەربێلوا بۆ وەرزی داهاتوو، ئەم پرسەش رووبەرووی ئالێگری کرایەوە پاش یارییەکەی میلان و ناپۆلی. ئەویش ئەو پرسەی رەتنەکردەوە و تەنها وتی

با تەنها باس لە یارییەکەی ئەمڕۆ بکەین.

میلان بە گۆڵیکی بێ وەڵام دۆڕا بە ناپۆلی و دابەزی بۆ پلەی سێهەم، لەگەڵ ئەوەشدا لەم وەرزە بە ئاستێکی باشترەوە دەبینرێت بەراورد بە ساڵی رابردوو.

پێشتر ئالێگری ئاشکرای کردبوو بەر لە چەند ساڵێک دەرفەتی ئەوەی هەبووە ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.  سبەینێ مەدرید لە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا رووبەرووی بایەرن میونشن دەبێتەوە و لە باری لەدەستدانی ئەم ناسناوەدا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەربێلوای راهێنەر لە کارەکەی نامێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button