ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بایرن میونشن لە دەنگی بێرنابیۆ دەترسێت؛ سکاڵایەکی بەپەلە دەگەیەنێتە یوێفا

ریال مەدرید پلانی خنکاندنی بایرن میونشنی داناوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە لووتکەی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یاریگای بێرنابیۆ بە بنمیچی داخراوەوە پێشوازی لە بایرن میونشن دەکات.

ریال مەدرید بڕیاریداوە بۆ ئەم یارییە گەورەیە سوود لە تەکنەلۆژیای بنمیچی جوڵاو وەربگرێت بۆ ئەوەی زۆرترین فشاری دەنگی لەسەر رکابەرەکەی دروست بکات، ئەوەش بەرپرسانی بایرنی نیگەران کردووە.


ناڕەزایەتی بایرن میونشن
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن نیگەرانیی توندی خۆیان گەیاندووەتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، چونکە پێیان وایە داخستنی بنمیچی یاریگاکە، پەستانێکی ژینگەیی و دەنگی زۆر دروست دەکات کە کاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانەکانیان دەبێت، بەڵام بەگوێرەی ماددەی 51 لە رێساکانی چامپیۆنزلیگ، بڕیاری داخستن یان کردنەوەی بنمیچی یاریگا لە دەستی یانەی خاوەن یاریگادایە، مەگەر بارودۆخی کەشوهەوا زۆر نالەبار بێت.

جەنگی دەروونیی مەدرید

وەکوو ئاماژەیەک بۆ ئەم جەنگە دەروونییە، یانەی ریال مەدرید دوێنێ لە سۆشیاڵ میدیای فەرمیی خۆی وێنەیەکی یاریگای بێرنابیۆی بە بنمیچی داخراوەوە بڵاوکردەوە، کە پەیوەندی بە یاریی دوو ساڵ لەمەوبەری بەرامبەر بایرن هەبوو. ئەمە پەیامێکی روون بوو بۆ ئەڵمانییەکان کە ئەمشەو رووبەڕووی کەشێکی پڕ لە فشار دەبنەوە.

یاریگایەکی لێوانلێو لە هاندەر

بۆ ئەم یارییە کلاسیکەی ئەوروپا، هەموو بلیتەکان فرۆشراون و یاریگاکە بە تەواوی پڕ دەبێت، تەنانەت ئەو 4,000 بلیتەی کە بۆ هاندەرانی میوان (بایرن) تەرخان کرابوو، لە ماوەیەکی کەمدا هەمووی فرۆشراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button