بۆبی لەژێر فشاردایە؛ خەونی جامی جیهانیی دەکەوێتە مەترسییەوە

یاریگا –
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە چووە فەڕەنسا تاوەکوو نیشانی بدات شایستەیە بەشداریی جامی جیهانیی 2026 بکات.
خەونی ئێندریک بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026 رەنگە لە لیگ 1 لە مەترسیدا بێت. گەوهەرە بەڕازیلییەکە کە لە گواستنەوەی زستانە بۆ بەدەستهێنانی کاتی یاریکردن و رۆڵێکی گەورەتر ریال مەدریدی جێهێشت، بە خراپترین زنجیرەی گۆڵکردنیدا تێدەپەڕێت لەو کاتەوەی ریال مەدریدی جێهێشتووە. هەشت یارییە 598 خولەک یاریی کردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات.
هەشت یانە و هەشت دەرفەتی لەدەستداوە: لیل، نانت، ستراسبۆرگ، مارسیلیا، پاریس، لۆ هاڤەر، مۆناکۆ و ئانژی، ئەگەرچی تەنیا 15 خولەکیش لەگەڵ بەڕازیل بەرامبەر کرواتیا یاریی کردووە، باش دەزانێت کە رکابەری بۆ پێگەی هێرشبەر زۆر توندە و کارلۆ ئانچیلۆتی هێشتا دڵنیانییە کێ بباتە جامی جیهانی.
کارلۆ ئانچیلۆتی دوای یارییەکە کرواتیا گوتی:
یاریزانە نوێیەکان زۆر یارمەتیدەر بوونە، سوودیان لە دەرفەتەکانیان وەرگرتووە و ئاشکرایە ئەوە گومانی زیاتر بۆ لیستی کۆتایی دروست دەکات. هەمووان بەشدارییان کردووە ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ تیمەکە، ئێستا لە سەیرکردنی یۆرۆپالیگ و خولی بەڕازیلی بەردەوام دەبین بزانین چی روودەدات.
ناوی زۆر هەن کە بۆ هێڵی هێرشبەریی بەڕازیل بیریان لێکراوەتەوە، هەروەها پێکانی رۆدریگۆ جێگەیەکی دیکە لەو هێڵە زیاد دەکات. رافینیا، ڤینیسیۆس جونیۆر، ماتیوس کونیا، جواو پیدرۆ، ئێستێڤاو، گابریێل خیسۆس، گابریێل مارتینێلی، ساڤینیۆ، ئانتۆنی، ئیگۆر خیسۆس، ئیگۆر تیاگۆ، ئێندریک خۆی، ئیگۆر پایشاو، لویز هێنریکێ، ریچارلیسن، پاولینیۆ، پێپێ، ئیڤانیلسن، نەیمار…ئانچیلۆتی یاریزانێکی زۆری هەیە تاوەکوو لێیان هەڵبژێرێت.

ئێندریک کە شەش گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە، پێویستە گۆڵ بکات تاوەکوو دەرفەتی جامی جیهانی لەدەست نەدات و نیشانی بدات کە دەتوانێت چارەسەری ئەم ماوە خراپە کورتخایەنە بکات. ئەگەر سەرکەوتوو بێت، گومانی تێدانییە لەلایەن راهێنەری پێشووی ریال مەدریدەوە بانگهێشت دەکرێت.



