ئاربێلوا؛ بۆ بردنەوەی هەردوو یارییەکە رووبەڕووی بایرن میونشن دەبینەوە

یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید بیر لە شکست ناکاتەوە و دەیەوێت لە یاریی چوون و هاتن شکست بە بایرن میونشن بهێنێت.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە روونیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک بیر لە دۆڕان ناکاتەوە و تەنیا بۆ بردنەوەی هەردوو یارییەکە یاریی دەکەن.
بە گەڕانەوەی بێلینگهام، پێکهاتەی ریال مەدرید چۆن دەگۆڕێت؟
بە بڕوای من ئەوەی دەگۆڕێت ئەوەیە دەبینە تیمێکی باشتر چونکە بێلینگهام کوالێتییەکی جیاوازی هەیە و کاتێک لە ناو یاریگاداین دەبێت خۆمان لەگەڵ شێوازی ئەو بگونجێنین. تۆپی پێ دروستکردنی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنە لە نێوان یاریزانەکاندا، بەڵام گونجاندنی بێلینگهام لە ناو تیمەکەدا، کێشەیەکی دڵخۆشکەرە.
چی روودەدات ئەگەر ئەم دوو یارییە بدۆڕێنن؟
ئەو بابەتە بە هزریشماندا نایەت، ئێمە تەنیا بیر لە بردنەوە دەکەینەوە.
دۆخی ئێمباپێ و دیاز؟
ئاشکرایە کە دۆخی ئێمباپێ لە برایم دیاز جیاوازترە و دەبێت بە شێوازێکی جیاواز یاریی بکەین، بەڵام دڵخۆشم کە ئەو یاریزانە مەزنانە ئامادەن. ئێمباپێ بۆ ئەم جۆرە یاریانە هاتووە. بە بەختم کە دەتوانم پشت بە هەمووان ببەستم و تیمێکی 10 یان یاریزانیم نییە. ئێمباپێ زۆر باش دەزانێت ریال مەدرید چییە، هەمێشە خەونی بە یاریکردن لێرە بینیوە. ئەوەی کردوویەتی بۆ یاریکردن لێرە ئاسان نییە.
ڤینیسیۆس جونیۆر هۆکاری ناکۆکییەکانی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ رووندەکاتەوە



