ئینگلتەراگرنگترین

سۆبۆسلای و هاندەران؛ جەنگێکی دیکە لە نێو وێرانییەکانی لیڤەرپوول

هاندەرانی رێدز دژی ئەستێرە هەنگارییەکە دەوەستنەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی لیڤەرپوول بە چوار گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر مانچێستەر سیتی و ماڵئاواییکردن لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، دیمەنێکی گرژی نێوان دۆمینیک سۆبۆسلای و هاندەران بووەتە باسی گەرمی میدیاکان.

گرژییەکانی دوای یارییەکە
کاتێک یاریزانانی لیڤەرپوول دوای فیکەی کۆتایی بەرەو رووی ئەو چەند سەد هاندەرە رۆیشتن کە لە یاریگای ئیتیحاد مابوونەوە، سۆبۆسلای نەیتوانی رەخنەی هاندەران قبووڵ بکات. ناوەڕاستکارە هەنگارییەکە بە جووڵەی دەست و شانی، نائومێدیی خۆی بەرامبەر هاندەرە تووڕەکان پێشاندا، تاوەکوو دواجار فێدێریکۆ کیێزا دەستی گرت و دووریخستەوە.

کاردانەوەی توندی هاندەران
لە سۆشیاڵ میدیا، هاندەرانی لیڤەرپوول بە توندی هێرشیان کردە سەر سۆبۆسلای و بە لوتبەرز  وەسفیان کرد. یەکێک لە هاندەران نووسیویەتی؛

ئەم یاریزانە ملیۆنێرە کێیە تاوەکوو داوای پاڵپشتیی زیاتر لەو هاندەرە رەنجدەرانە بکات کە بەشێکی زۆری مووچەکانیان بۆ بینینی ئەم ئاستە لاوازە خەرج دەکەن؟

هاندەرێکی دیکە بە نائومێدی و تووڕەییەوە رەخنە لە سۆبۆسلای دەگرێت و دەڵێت؛

تەنیا چەپڵەیەک لێبدە و بڕۆ نێو تونێلەکە، نواندن لەگەڵ هاندەران سوودی نییە.

 


دانپێدانان بە شکستهێنان
سۆبۆسلای دوای یارییەکە بۆ کەناڵی TNT Sports دانی بە شکستە دانا و  گوتی؛

رۆحییەتی شەڕانگێزیمان تێدا نەبوو، هیچ کاممان وەکوو پێویست لە نێو یاریگا نەبووین.

لیڤەرپوول کە وەرزێکی کارەساتبار بەڕێدەکات، ئێستا چاوی لە یاریی رۆژی چوارشەممەیە بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەم شکستە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button