ئیتاڵیا

سێ کەسایەتی پاڵێوراون : ئایا ئەستێرەیەکی پێشوو دەبێتە فریادڕەسی ئیتاڵیا؟

Yariga App

تۆپی پێی ئیتاڵیا بەدوای سەرۆکێکی نوێ دا دەگەڕێت و سێ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکە پاڵێوراون بۆ ئەو پۆستە.

،دەست بەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵ لە تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستی پێکرد لە نێویاندا گابریێل گاڤینای سەرۆکی تۆپی پێی ئیتاڵیا.دوابەدوای نەگەیشتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە جامی جیهانی بۆ سێهەم جاری دوای یەک.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، هەریەک لە پاولۆ ماڵدینی، ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و دیمیتریۆ ئەلبێرتینی لە دیارترین پاڵێوراوەکانن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە. هەر سێ ناوەکە پێشتر یاریزان بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە هەرگیز هیچ یاریزانێکی پێشووی وڵاتەکە نەبووەتە سەرۆکی تۆپی پێ.

هەر هەمان سەرچاوە، نوسیوییەتی پێویستە ئیتاڵیا واز لە پشتگوێ خستنی رۆبێرتۆ باجیۆ بهێنێت و ئەمجارەیان پۆستێکی گەورەی پێبدرێت.

بژاردەیەکی دیکەی ئیتاڵیا، جیۆڤانی مالاگۆ یە سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ئیتاڵیا و یەکێکە لە کەسایەتییە بەهێزە کارگێڕییەکان. مالاگۆ دوای سەرکەوتنی لە ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی میلانۆ-کۆرتینا 2026 ، پشتگیرییەکی زۆری یانەکانی خولی پلە یەکی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button