
یاریگا –
زینەدین زیدان، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید، بڕیاریی کۆتایی دەدات و دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دواجار زیدان بەڵێی بۆ فەرەنسا کرد و دەبێتە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکە، لەو پێناوەشدا گرێبەستی ملیۆنان یۆرۆیی یانەکانی رەتکردووەتەوە.
La leyenda será el próximo seleccionador francés. El acuerdo con la federación es total.
✍️ José Félix Díaz pic.twitter.com/1dJRYWui9I
— Diario AS (@diarioas) April 5, 2026
رێککەوتنی تەواوەتی و کۆتایی چاوەڕوانییەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریییەکە، دوای چوار ساڵ دوورکەوتنەوە لە راهێنەرایەتی، ئێستا رێککەوتنی نێوان زیدان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا تەواو بووە. زیدان کە خاوەنی سێ نازناوی لەسەریەکی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریال مەدرید، ئامادەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی نەوەی ئێستای فەرەنسا، لە مۆندیالی داهاتوو بکات، کە تێیدا کەڵەشێرەکان وەکوو بەربژێری سەرەکی دەبینرێن.
رەتکردنەوەی ملیۆنان یۆرۆ لە پێناو خەونەکەی
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە ماوەی رابردوودا، زیدان چەندین ئۆفەری گەورەی رەتکردووەتەوە، لەوانە دەستپێشخەرییەکی پڕ لە ملیۆنان یۆرۆی یانەی هیلالی سعوودی. جگە لەوەش یانەکانی چێڵسی و پاریس سان جێرمان هەوڵی زۆریان بۆ رازیکردنی داوە، بەڵام بۆ زیزۆ تەنیا بە دوو بژاردە دەگەڕایەوە؛ هەڵبژاردەی فەرەنسا یان گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید.
دابڕانێکی سوودبەخش
لە ساڵانی دوورکەوتنەوەیدا، زیدان کاتەکانی بۆ چاودێریکردنی کاروانی وەرزشیی کوڕەکانی؛ لوکا، تیۆ و ئیلیاز تەرخان کردبوو. هەروەها وەکوو هاندەرێکی دڵسۆز لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبینرا بۆ پاڵپشتیی ریال مەدرید، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە تاوەکوو جارێکی دیکە زیزۆ لە یاریگاکاندا وەکوو راهێنەر رێنماییەکانی ببەخشێتەوە.



