ئیسپانیاگرنگترین

پلانەکانی ئاربێلوا بە گەڕانەوەی ئێمباپێ تێکدەچێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرەکەی ریال مەدرید پێکهاتەی سەرەکی شکستی هێنا و گۆڕانکارییەکانی بەرامبەر مایۆرکا هیچ کاریگەرییەکی دروست نەکرد.

ئالڤارۆ ئاربێلوا هێندەی لە توانای بوو جیابوونەوەی رێگاکەی لەگەڵ ریال مەدرید دواخست، دوای ئەوەی توانی پێکهاتەکەی لە رێگەی هەوڵدانی زۆر و یاریزانە لاوەکانەوە زیندوو بکاتەوە، گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ هەموو شتێکی ئاڵۆزکرد. ئەگەرچی تیمەکە توانیان لە گێمی یەکەم هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنن، بەڵام لە بە بەرهەمکردنیان شکستیان هێنا. هێرشبەرە فەڕەنسییەکە پێش یارییە گرنگەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە بێرنابیۆ بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت، یارییەک دەکرێت تەواوی وەرزەکە دیاریی دەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێستا مەدرید لە خول حەوت خاڵ لە دوای بارسێلۆناوەیە.

لە کاتێکدا بەشدارییکردنی یاریزانەکانی ئەکادیمیا لە مانگی ئازار پێشکەوتنێکی وزەی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێنا، گەڕانەوەی ئێمباپێ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی کارکردنی تیمەکە هەبوو. بەرگریی مەدرید لە کاتی گۆڵی یەکەمی مایۆرکا بەتەواوی لەکار کەوتبوو؛ ناوەڕاستکارەکان لە شوێنی خۆیان نەبوون، ئێمباپێ و ئاردا گولەر رێگەیان بە مافیۆدا بەو باڵەدا بروات.

ئامارەکان وێنەیەکی نیگەرانکەر نیشان دەدەن، ئێمباپێ سێ گۆڵی بۆ نێو گۆڵ هەبوو، بەڵام لاوازی لە تەواوکردنی هێرشەکان وایکرد رێژەی پێشبینیکراوی گۆڵی تەنیا 0.55 بێت. هەندێکجار وا دەبینرا کە تەنیا یاریی بۆ خۆی بکات، تەنانەت دەچووە رێگەی گولەر و مانوێک ئانخێلی هاوتیمیشییەوە. ئەگەرچی بۆ گونجان لەگەڵ ڤینیسیۆس چووە رۆڵی هێرشبەری نووکەوە، یارییەکە جارێکی دیکە سەلماندی کە هەردوو ئەستێرە لە باڵی چەپ ئاستی باشتر پێشکەش دەکەن.

سەرەڕای هەبوونی سیانەی مەزنی ئێمباپێ، ڤینیسیۆس و بێلینگهام، تیمەکەی ئاربێلوا بە کەمی لە ناوچەی سزای تیمی بەرامبەر دەبینرا. ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ یانەکە ئەوەیە کە کێشەکە بە تەواوی بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە. خودی ئێمباپێ خۆی بەم دواییانە دانی پێدانا و گوتی:

من یاریزانێکم کە لەوانی دیکە کامتر بەرگری دەکەم…هەندێکجار دەکرێت ئەمە کێشە بێت.


داتاکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە براوەی پێڵاوی ئاڵتوونیی وەرزی رابردوو ئەو یاریزانەیە کە لە تەواوی ئەوروپا کەمترین فشار دەکات. مایۆرکا ئەم کەموکوڕییەی بەرگریی بە هێرشکردنی بەردەوام لەلای ئێمباپێوە دەرخست. ئەنجامەکە تیمێکە لەیەک ترازاوە کە توانای بردنەوەی لە بایرن میونشن هەیە بە دووبارە چالاکبوونەوە و شێوازی هێرشی هەڵگەڕاوە، بەڵام کاتێک ناچار دەبێت دەستپێشخەری بکات تووشی ئاستەنگییەکی زۆر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button