ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم قوربانی شکستەکەی مایۆرکا؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

بەرپرسانی مێرێنگی لە ئاستی یاریزانەکەیان نیگەرانن

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی ریال مەدرید بەرامبەر مایۆرکا، هەموو پەنجەکان بۆ ئێدواردۆ کاماڤینگا درێژ دەکرێن و یانەکە زۆر لە ئاستی یاریزانەکە نیگەرانە.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە، ئالڤارۆ ئاربێلوا زۆر لە ئاستی ئەو کاماڤینگا تووڕەیە، بەتایبەت لە گۆڵی یەکەمی مایۆرکادا کە تێیدا کاماڤینگا تەنیا رایدەکرد و چاودێریی مۆرلانێسی نەکرد.

دوای یارییەکە ئاربێلوا بەرپرسیارێتی شکستەکەی گرتەئەستۆ، بەڵام بێدەنگ نەبوو بەرامبەر کەمتەرخەمیی یاریزانەکانی. بەبێ ناوهێنان و ناڕاستەوخۆ، هێرشی کردە سەر کاماڤینگا.

کاتێک یاریزانێک جێدەهێڵیت و شوێنی ناکەویت، لە کۆتاییدا باجەکەی دەدەیت.

ئەم بێباکییەی کاماڤینگا وایکرد تەنانەت رودیگەریش لە نێو یاریگادا بە توندی هاوار بەسەردا بکات.

بەگوێرەی زایارییەکانی رۆژنامە مەدیدییەکە، هەرچەندە کاماڤینگا لە نیو کاتژمێری یەکەمدا ئاستێکی باشی هەبوو، بەڵام ئەو هەڵە کوشندەیە وایکرد ئاربێلوا یەکەم گۆڕانکاری پێ بکات و بێڵینگهام بخاتە شوێنی. بە گەڕانەوەی جود بێڵینگهام بۆ پێکهاتەی سەرەکی، ئێستا کاماڤینگا وەک لاوازترین یاریزانی هێڵی ناوەند دەبینرێت و ئەگەری هەیە ببێتە یاریزانی یەدەک.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتێکدا پێگەی کاماڤینگا لە مەدرید لەرزۆک بووە، یانەی پاریس سان جێرمان بە وردی چاودێریی بارودۆخەکە دەکات. ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، رەنگە ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و یانە فەڕە نسییەکە ئامادەیە گرێبەستی پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button