
یاریگا –
لیڤەرپوول لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەرزی خۆی بەڕێدەکات لەگەڵ یانەکە، بە ماوەیەکی ئێجگار قورسدا تێپەڕدەبن. ئەمشەویش نەهامەتیەکی گەورەیان بۆ خۆیان زیادکرد کاتێ لە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 4-0 بە مانچێستەر سیتی دۆڕان و لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا کرانەدەرەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەم دۆرانەی لیڤەرپوول کە شکستی ژمارە 15ی یانەکەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا لەسەرەتای وەرزەکەوە، دووەم خراپترین ئامارە بەدرێژایی مێژووی رێدز.
ئۆپتا نووسیویەتی کۆتاجار لیڤەرپوول زۆرترین ژمارەی شکستی لەمیانی تەنها وەرزێکدا نۆشیبێت 2014/15 بوو بە راهێنەرایەتی برێندان رۆجەرز کە 18 یارییان دۆڕاند لە سەردەمی ئەو راهێنەرە ئێرلەندیە.
15 – Liverpool have now lost 15 matches across all competitions this season, their most defeats in a single season since 2014/15, when the Reds lost 18 matches under Brendan Rodgers. Disaster. pic.twitter.com/5x1q0l9PY5
— OptaJoe (@OptaJoe) April 4, 2026



