کوردستان

دەربەندیخان دابەزیووە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان؟

دەربەندیخان و چوارقوڕنە یەکسان بوون

Yariga App

یاریگا –

دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ چوارقوڕنە یەکسان بوو، هیوای مانەوەی لە خولی نایاب لە دەستدا.

لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان، دەربەندیخان بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ چوارقوڕنە یەکسان بوو، بەم یەکسان بوونەش دوای هەشت وەرز یارییکردن لە خولەکە، دەربەندیخان بە فەرمی ماڵئاوایی لە خولی نایابی کوردستان کرد و دابەزی بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان.

یانەی دەربەندیخان 16 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی کۆتایی خولەکە دێت، پیشەسازیش بە 19 خاڵ لە ریزبەندی 11دێت، قەڵادزێ بە 22 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی دەربەندیخان لە دوو یاریی داهاتوو، شکستی قەڵادزێ لەم دوو یارییەی کەماوە ژمارەی خاڵەکانی هەردوو یانە دەبێتە 22 خاڵ، لە یاریی نێوان هەردوو یانەدا قەڵادزێ لە یارییەک براوە بووە و لە یارییەکیش یەکسان بوونە، بەمشێوەیە قەڵادزێ لە رووی ریزبەندییەوە دەکەوێتە پێش دەربەندیخان.

دوو گەڕ پێش تەواو بوونی خولی نایابی کوردستان دەربەندیخان دابەزی بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، لە دوو گەڕی داهاتووش هەریەک لە یانەکانی رانیە، چوارقوڕنە، رزگاری، شێروانە لەگەڵ پیشەسازی یەکێکیان دادەبەزێت بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان.

ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی 20

بابەتی زیاتر

Back to top button