
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەدا مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:45 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێشووی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەڕووی نیوكاسڵ بوویەوە و یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول رووبەڕووی وۆڵڤز بوویەوە و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
براوەی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان وێستهام و لیدز یونایتد دەبێتەوە.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 196 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 92 یاریی لیڤەرپوول براوە بووە مان سیتی 54 یاریی بردووەتەوە و 50 یاریی یەكسان بوون.
مانچێستەر سیتی لە دوایین 15 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا تەنیا یەک یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاندووە.
هەردوو یانە لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا 8جار رووبەڕووبوونەتەوە لە چوار یاریی لیڤەرپوول براوە بووە و مان سیتیش دوو یاریی لە دوو یارییش یەكسان بوون.
محەمەد سەڵاح زیاتر لە هەر یاریزانێكی دیكە گۆڵی بەرامبەر مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا كردووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆبن دیاز، یۆشكۆ ڤاردیۆل و جۆن ستۆنز رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، برادلی، ئیندۆ، جیۆڤانی لیۆنی و فریمپۆنگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ترافۆرد
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی
رۆدری، بێرناردۆ
سێمینیۆ، شەرقی، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سۆبۆسلای، ڤیرتز
سەڵاح، ئێكیتیكی



