ئه‌ڵمانیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دوایین پێشهات؛ شلۆتێربێک گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە بەڵام دەرگای ریال مەدرید داناخات

لەپێناوی رۆیشتن گرێبەست نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی نیکۆ شلۆتێربێک بەرەو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەچێت، بەڵام بڕگەیەکی دیاریکراوی تێدا دەبێت کە دەکرێت هەر ئەم هاوینە کارا بکرێت.

شلۆتێربێک گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە بەڵام بە مەرجی ورد، وەکوو ئەوەی واژۆ بکەیت کە دەمێنیتەوە، لە کاتێکدا دەزانیت رەنگە نەمێنیتەوە. کەیسی بەرگریکارە ئەڵمانییەکەوە بەرەو چیرۆکێکی ئاڵۆز دەچێت، ئەو یاریزانەی کە بە “قەیسەری مۆدێرن” ناسراوە، دەرگاکە بە نیوەچڵی جێدەهێڵێت. گرێبەستە نوێیەکەی مەرجی زۆر وردی بۆ رۆیشتن تێدایە، تەنانەت هەندێکیان دەکرێت ئەم هاوینە کارا بکرێن، چونکە ئەگەر مۆندیالێکی باش بەڕێ بکات، رەنگە یەکسەر دواتر بڕوات.

کاری لەپێشینەی بۆروسیا دۆرتموند ئەوەیە بەخۆڕایی لەدەستی نەدات، کە گرێبەستەکەی نیکۆ لە 2027 کۆتایی دێت، بەدەر لەوە ئەوان لە بارودۆخەکە تێدەگەن. ریال مەدرید خەریک بوو بێهیوا لێی دەبوو، بەڵام ئێستا دەرفەتێکی دیکە هەیە.

خودی شلۆتەربێک خۆی بوو کە سەرلێشێوانی دروستکرد کاتێک دوای یارییەکەی بەرامبەر گانا گوتی:

بە ئاشکرا دەبێت ئەوە رەت بکەمەوە کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نزیک بێت؛ بەداخەوە، هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو خاڵە. دەزانم کە ئەم دۆخە بۆ هاندەرانی دۆرتموند خراپە… بەڵام بۆ منیش ئاسان نییە. بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سێباستیان کەیل دانوستانم کرد، بەڵام ئەو چیدیکە لێرە نییە. ئێستا پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئۆلێ و لارس دەبێت؛ قسەمان کردووە، بەڵام هیچ شتێک نزیک نییە.

هیوایەکی نوێ بۆ ریال مەدرید؛ ئامانجێکی یانەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە

کۆتایییەکەی هێشتا پێدەچێت هەمان شت بێت؛ لە دۆرتموند هەست دەکەن گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە. ئەم رووداوانەی ئەم دواییە تەنیا بەربەست بوون لە رێگاکەدا، بەڵام مووچە و مەرجەکان گۆڕاون. زیادبوونی زۆری مووچەکەی کە 14 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستێکی درێژخایەن تاوەکوو 2031،  ئێستا جێگەی دڵنیایی نییە، بەڵام نوێکارییەکان بە پلەی یەکەم لە بڕگە و مەرجەکاندایە. ئەو شێواز و رێگایانەی بەرگریکارە دەتوانێت پێی بڕوات و یانەکە جێبهێڵێت، لەنێو گرێبەستەکەدا دەنووسرێن. هێشتا ژمارەی ورد نییە، بەڵام ریال مەدرید دەزانێت بڕگەیەکی شکاندنی گرێبەست دەبێت، ئەگەر بیەوێت لەم هاوینەدا هەنگاو بنێت. ئەم نوێکردنەوەیە هەرگیز بەتەواوی دەرگاکە داناخات.

لەوێوە بابەتی گواستنەوەی دڵێکی بەرگری بەردەوامی دەبێت؛ رودیگەر خەریکە دۆخەکە هێور دەکاتەوە: ئاست و بارودۆخی جەستەیی ئەو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکی دەکاتەوە. ئازاری ئەژنۆی چەپی بە تەواوی نەماوە دوای چارەسەرکردنەکەی لەندەن، ئامارەکان پاڵپشتی دەکەن، لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە لە کۆی 11 یارییدا، نۆ یارییان سەرەکی بووە. نوێکردنەوە گرێبەستەکەی ئەو بە هیچ شێوەیەک شێتی نییە. بە بوونی ئەو وەرزی داهاتوو مێرێنگێ خۆی چوار دڵی بەرگری دەبێت؛ رودیگەر، دین هاوسن و راوول ئاسێنسیۆ.

بەڵام هێشتا یانەی شاهانە بەدوای پێنجەمدا دەگەڕێت. لە ریال مەدرید پێیان باشە پێنج دڵی بەرگریان هەبێت. سەرەڕای ئەوەش پێویستییەکە کەم بووەتەوە، دەیڤد ئالابا بە دڵنیاییەوە لەم هاوینەدا دەڕوات و گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە، بۆیە بۆیە سەرنجەکە لەسەر دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەتی. ئیبراهیما کۆناتێ هێشتا بژاردەیەکە چونکە هێشتا گرێبەستەکەی نوێی نەکردووەتەوە، بەڵام تەنیا ئەو نییە. یانەکە چاودێریی خاکۆبۆ رامۆن و شلۆتەربێکیش دەکات، بە تایبەتی دوای بەرەوپێشچوونەکانی ئەم دواییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button