
یاریگا –
ریال مەدرید ئالڤارۆ ئاربێلۆای وەکوو چارەسەرێکی کاتی بە راهێنەری یانەکە دەستنیشانکرد، بەڵام سەرکەوتنە گەورەکانی بەرامبەر بێنفیکا، مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەموو هاوکێشەکان دەگۆڕێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانگی نیسان دەبێتە وێستگەی کۆتایی بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی ئالڤارۆ ئاربێلوا و چارەنووسی راهێنەرەکە لە ریال مەدرید یەکلایی دەکاتەوە.
📅Abril decidirá el futuro de Arbeloa
🔍El Real Madrid se juega los cuartos de final de la Champions ante el Bayern y debe seguir en la pelea por la Liga
✍️@ToniMunar10 https://t.co/XF44E67FPE
— Diario SPORT (@sport) April 2, 2026
چامپیۆنزلیگ؛ پێوەری سەرەکیی فلۆرێنتینۆ
فلۆرێنتینۆ پێرێز هەمیشە نازناوی چامپیۆنزلیگ وەکوو گرنگترین دەستکەوت دەبینێت. سەرۆکی یانەکە پێی وایە گەیشتن بە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئاربێلۆا. ریال مەدرید لە 7ـی نیسان میوانداریی بایرن میونشن دەکات و یاریی گەڕانەوەش لە 15ـی نیسان لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. بایرن لە کاتێکدا سەردانی مەدرید دەکات کە کێشەی زۆری لە پێکهاتەکەیدا هەیە؛ هاری کەین بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە دادەبڕێت و گۆڵپارێزەکانیش هێشتا دۆخیان ناڕوونە.
گەڕانەوەی ئەستێرەکان و گەشبینیی مەدریدییەکان
ریال مەدرید لە کاتێکی زۆر گرنگ ئەستێرە گرنگەکانی بۆ دەگەڕێتەوە؛ کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام بە تەواوی لە پێکانەکەیان گەڕاونەتەوە و ئامادەن. هەروەها ئێدێر میلیتاو دوای چەندین مانگ دابڕان، گەڕاوەتەوە پێکهاتەی یانەکە و هێزێکی زۆر بە پێکهاتەکەی ئاربێلۆا دەبەخشێت.
لالیگا؛ جەنگێک بەبێ پشوو
ململانێی نازناوی لالیگا هێشتا بە زیندوویی ماوەتەوە و ریال مەدرید لەم مانگەدا رووبەڕووی خشتەیەکی زۆر قورس دەبێتەوە. مێرەنگی دەبێت بەرامبەر مایۆرکا، جیرۆنا و ئالاڤێس یاری بکەن. لە کۆتایی مانگیشدا یارییەکی زۆر سەخت بەرامبەر ریال بێتیس دەکەن.



