ئیتاڵیاگرنگترین

دیل پیێرۆ هێرشێکی توند دەکاتەسەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا –

ئیتاڵیا دووچاری ڕەخنەیەکی چڕ بووەتەوە دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەسەردەستی بۆسنە لە مۆندیالی 2026 بێبەشکرا.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا هێرشی توند دەکەنە سەر تیپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەجیا و ئەفسانەکانی ئەو وڵاتەش بەجیا قسەی خۆیان لەسەر کارەساتەکە کرد، بەتایبەت ئەوە جاری سێیەمە لەسەریەک ئازووری نەتوانێ بۆ پاڵەوانێتیەکە سەربکەوێت.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا هێرشی توند دەکەنە سەر تیپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان

ئالیساندرۆ دێل پیرۆ نەیتوانی بێدەنگ بێت لەمەڕ دۆخەکە. ئەو ئەفسانەیە کە مۆندیالی 2006ی بۆ ئیتاڵیا بردەوە، لە لێدوانێکیدا وتی

ئێستا ئیتاڵیا بابەتێکی جێ گاڵتەی تۆپی پێی نێودەوڵەتیە. سێ جاری لەسەریەک سەرنەکەوتن بۆ مۆندیال بەڕاستی مایەی لێخۆشبوون نییە. گەلێکی وەک ئیتاڵیا چۆن دەبێ نەوەیەکی تەواوەتی لەدەست بدات بەبێ یارییکردن لە مۆندیال؟ ئەو هەڵبژاردەیەی چوار جامی جیهانی بردووەتەوە، ئەوە بۆ ماوەی 20 ساڵە گۆڵێکی لەو پاڵەوانێتیە نەکردووە. ئێمە لە رابردوودا یاریزانی ئاستبەرزی جیهانییمان هەبوو، بەڵام ئێستا یاریزانەکان ئاسایین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button