
یاریگا –
لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، ناوی یاریزانێکی لاوی ئیتاڵی و ئاتاڵانتا بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێریی هۆنێست ئاهانۆر، بەرگریکاری ئاتاڵانتا دەکات، کە بە یەکێکە لە بەهرە دیار و ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا هەژمار دەکرێت.
Il Real Madrid segue con attenzione Ahanor dell’Atalanta: le news di calciomercato#SkySport #SkyCalciomercatohttps://t.co/brpc4zn9nt
— skysport (@SkySport) April 1, 2026
سەرنجی ریال مەدریدی راکێشاوە
ئاهانۆر کە لەدایکبووی ساڵی 2008ـە، هاوینەی رابردوو بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی جێنوا پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کرد و لەم وەرزە ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 28 یاری کردووە. ئەم پێشکەوتنە خێرایەی وایکردووە سەرنجی مەدرید و بەرپرسانی رابکێشێت.
ئاهانۆر کێیە و چۆن دەرکەوت؟
ئاهانۆر یەکەم یاری خۆی لە سێریا ئەی لە 28ـی ئەیلوولی ساڵی 2024 بە درێسی جێنوا بەرامبەر یۆڤێنتۆس کرد و لە شەش یاری سەرەتایدا ئەسیستێکی کرد. هەرچەندە دواتر بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا لە مانگی تشرینی دووەمەوە تاوەکوو مانگی نیسان دوورکەوتەوە، بەڵام دوای پەیوەندیکردنی بە ئاتاڵانتا، بە خێرایی گەشەی کرد و بووە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانەکەی.
بەهۆی هێزی جەستەیی، توانای هێرشبردنی خێرا و کەسایەتییە بەهێزەکەی لە یاریگادا، ئاهانۆر پێگەیەکی گرنگی لە داهاتووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا دەبێت. بێگومان لە مێرکاتۆی هاوینەدا، ئاهانۆر یەکێک دەبێت لەو ناوانەی زۆرترین باسی لێوە دەکرێت.



