کوردستان

لیژنەی تێهەڵچوونەوە سزای چەند یاریزانێک و راهێنەری هەولێری کەمکردەوە

سزای دارایی یاریزانێکی شێخان لادرا

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای چەند یاریزانێک و راهێنەری هەولێری کەمکردەوە.

دوای تانە لێدان لە چەند بڕیارێکی لیژنەی رێککاری و یاسایی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سێ شەممە ( 31ـی ئاداری 2026 ) لیژنەی تێهەڵچوونەوە بڕیاری کەمکردنەوەی چەند سزایەکی دا، لیژنە بڕیاریدا بە لابردنی سزای دارایی نزار سەعید یاریزانی شێخان و راگرتنی لە دوو یارییەوە بۆ یەک یاریی کەمکرایەوە.

سزای سەرمەد عەزیز، راهێنەری هەولێر کەمکرایەوە کە بۆ سێ یاریی راگیرابوو، بڕیاریشدرا کارتە سوورەکەی بمێنێتەوە و یاریی داهاتوو ناتوانێ لە نێو یاریگا ئامادەبێت.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. 

1- تانەی یانەی وەرزشی شێخان بە نووسراوی ژمارە (22) لە بەرواری 5-3-2026.
2- تانەی یانەی وەرزشی شۆرجە بە نووسراوی ژمارە (30) لە بەرواری 26-3-2026.
3- تانەی یانەی وەرزشی هەولێر بە نووسراوی ژمارە (364) لە بەرواری 11-3-2026.
دوای پێداچوونەوە و هەموارکردنی بڕیارەکانی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان، بڕیاردرا بە:
1- سزاکانی یاریزانی یانەی وەرزشی شێخان (نزار سعید) لە گەڕی (12)ـــی خولی پلەیەکی کوردستان:
أ- کەمکردنەوەی ڕاگرتنی یاریزان بە سزای کارگێڕی لە (2) یارییەوە بۆ (1) یاری.
ب- لادانی سزای دارایی کە بڕەکەی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار بوو.
2- سزاکانی یاریزانانی یانەی وەرزشی شۆرجە لە گەڕی (14)ـــی خولی پلەیەکی کوردستان:
أ- کەمکردنەوەی ڕاگرتنی یاریزان (بڕیار عدنان) بە سزای کارگێڕی لە (3) یارییەوە بۆ (2) یاری.
ب- لادانی سزای کارگێڕی بۆ هەردوو یاریزان (احمد عمر و عوسمان قاسم) و تەنها مانەوەی سزای هونەرییەکەیان (کارتی سوور).
ج- مانەوەی سزای کارگێڕیی یاریزان (محمد عدنان) وەک خۆی.
3- سزای ڕاهێنەری یانەی هەولێر (سەرمەد عزیز) لە گەڕی (13)ـــی خولی پلەیەکی کوردستان:
لادانی سزای کارگێڕی و تەنها مانەوەی سزای هونەرییەکەی (کارتی سوور).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button