ئاسیاسعوودیەعێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

سكرتێری یانه‌ی زاخۆ چاره‌نووسی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو بۆ یاریگا ئاشكرا ده‌كات

داوامان كردووه‌ له‌ زاخۆ یارییه‌كان بكرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یانەی زاخۆ توانی بە شایستەیی بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ئێستا هەموو سەرنجەکان لەسەر شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئەو قۆناخەیە.

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت یارییەکان لە وڵاتی سعوودیە بن، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و یانەی زاخۆش دەیەوێت مێژوو بنووسێتەوە و یارییەکان بهێنێتە یاریگای خۆی.

هشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی وەرزشیی یاریگا رایگەیاند:

“تاوەکو ئێستا شوێنی بڕیاری كۆتایی بۆ به‌رێوه‌چوونی یارییەکان یەکلایی نەکراوەتەوە، ئێمە وەک یانەی زاخۆ نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو کردووە و داوامان کردووە یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی و کۆتایی لە زاخۆ بەڕێوەبچن.”

سکرتێری یانەی زاخۆ ئاشکراشیکرد؛

کاتی یارییەکان دیاریکراوە، بە جۆرێک یارییەکانی پێش کۆتایی لە 19ـی نیسان و یاریی کۆتاییش لە 23ی هەمان مانگ ده‌كرێت.

ناوبراو گوتیشی:

“ئێمە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی فیدراسیۆنی کەنداوین و بۆ هەر وڵاتێک دەستنیشانی بکەن ئامادەین گەشتی بۆ بکەین.”

سەبارەت بە شێوازی گەشتکردنی یانەکە ئەگەر بڕیار بدرێت یارییەکان لە سعوودیە بکرێن، هشیار شەهباز پلانێکی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کرد و گوتی:

“ئەگەر یارییەکان لە سعوودیە بن، گەشتەکەمان جیاواز دەبێت؛ سەرەتا دەچینە شەرناخ لە تورکیا، لەوێوە بە فڕۆکە دەچینە ئەستەمبوڵ و پاشان بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێدەکەوین.”

ئێستا هانده‌رانی وەرزشیی کوردستان و یانەی زاخۆ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بڕیاری فیدراسیۆنی کەنداو دەکەن؛ ئایا زاخۆ دەبێتە میوانداری ئەم خولە گرنگە، یان کوڕانی بادینان دەبێت گەشتە دوورودرێژەکەیان بۆ سعوودیە بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button